پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە کەمپی هۆل لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا ئاگرێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ و ژنێک گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمپانیای Thames Waterی بەریتانی ئاشکرایکرد، لە یەکەم ئەزمونیدا پلانی داناوە بۆ گەرمکردنی هەزاران خانو بە پشتبەستن و بەکارهێنانی پاشەڕۆ و ئاوەڕۆی مرۆڤ وەک سەرچاوەی وزە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەنەس سەروار وەک یەکەم موسڵمان لە بەریتانیا بووە سەرۆکی پارتی کرێکارانی سکۆتلەندی.
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، لەمەبەدوا ئەوانەى تێوەگلاون لە هێرشکردنە سەر رۆژنامەنوسان و چالاکوانان رێگەیان پێنادرێت بچنە وڵاتەکەیەوە.
بیڵ گەیتس دەڵێت، پشکی ئیلیۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا لە کڕینی بیتکۆین زیادبکات یان دابەزێت هیچ زیانێکی پێناگات چونکە سامانێکی زۆری هەیە، بەڵام نیگەرانە لەوەی خەڵکێکی زۆر مامەڵەی پێوەدەکەن لەکاتێکد
گەردەلولی بەفری لە ئۆرۆمچی پایتەختی هەرێمی شینگیانگ لە چین دەسەڵاتدارانی ناچارکرد سەرجەم فڕۆکەخانەکانی بەشێوەیەکی کاتی دابخات و سەرجەم گەشتەکانی هەڵبوەشێنێتەوە. هاوکات، گەردەلولەکە باکوری هەرێمەکەشی گ
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیەنراوێکدا راپۆرتەکەی هەواڵگریی ئەمریکا سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشقچی بە ناڕاست دادەنێت.
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەپلانیدایە دەروازیەکی نوێی سنوری لەگەڵ عێراقدا بکاتەوە و دەشڵێت، تورکیا خوازیارە پەیوەندییەکی پتەو و کاری هەماهەنگی زۆریان لەگەڵ عێراق هەبێت، هاو
بەرپرسانی وڵاتی مەغریب رایانگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا، پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەنگ لەسەر چاندن و کڕین و فرۆشتنی حەشیش، کە بە دەرمانێکی بێهۆشکەر ناسراوە، دەدات و بە ئەگەری زۆر چیتر ئەو دەرمانە لەو و
میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، پرۆسەی کوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی، لەژێر چاودێری و بە رەزامەندی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی وڵاتەکەیدا بووە.
ڕۆژانە گرنگیدان بە خواردنەوەی ئاو جەستە بەشێداری دەهێڵێتەوە و لە زۆر گرفتی تەندروستیی دەیپارێزێت، بەڵام کەم یان زۆر خواردنەوەی ئاو زیانی دەبێت هەربۆیە پێویستە بزانرێت ڕۆژانە بڕی چەند ئاو بخورێتەوە.
لە ویلایەتێکی ئەمریکادا پیاوێک دراوسێیەکى کوشت و دڵى دەرهێنا و لەگەڵ پەتاتە کوڵاندى بۆ ماڵى مامى، کاتێک ئەوان رازی نەبوون بیخۆن مامى و کچەکەشى کوشت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا لەسەر سنوری عێراق - سوریا دەکەن، دەشڵێت، "هێرشەکە پێشێلکارییەکی پەسەندنەکراوە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان."
نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٢٥ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ نرخى نەوتى خاو بە بڕى یەك دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردومانی گروپێکی چەکداری نزیك لە ئێرانی کە لە عێراقەوە هاتبوون لە سنوری سوریا- عێراق کردووە و لە ئەنجامدا ١٧ چەکدار کوژراون
دادگای ناوچەی ئەمیرییە لە پارێزگای ئەکسەندەرییەی میسر، بە تۆمەتی کوشتنی ١٤ کەس و بریندارکردنی شەشی دیکە، بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیەکی وڵاتەکە.
بانگخوازێکی میسری بەناوی مەحمود شەحات ئەنوەر کە ئەندامی سەندیکای حافزقورئانەکانی ئەو وڵاتەیە رایگەیاند، لە کەشێکی ئایینیدا، پێغەمبەرێک دەستیگرتووە و بۆ دیداری خودا بەرەو "ئاسمانی حەوتەم" بردویەتی.
فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریکی رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن دەربڕی. فەرمانگەکە دەشڵێت، یەك ژەمی ئەو ڤاکسینە بەسە بۆ دروستبوونی دژەتەنی پێویست دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پۆلیسی ئیکوادۆر رایگەیاند، شەڕەکە لە نێوان دوو گرووپ بووە لەسەر سەرکردایەتیکردنی چەند باندێکی تاوان لە زیندانەوە.
فەرماندەی پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵێکی تەقینەوەی خۆکوژی لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، پوچەڵکراوەتەوە.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیای بەگەڕخستنی کارەبا لە ویلایەتی تەکساس بەهۆی پچڕانی کارەباوە لە ئەنجامی زریانەکەی ئەمدواییەی ئەو ویلایەتەوە، دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٠٦ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و نۆ سەنتە.
نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٥ دۆلار و ١٠ سەنتە، بەراورد بە دوو رۆژى رابردوو نرخى نەوتى خاو بە بڕى زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوونەو
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لەهێرشێکی ئاسمانیدا هەشت گەریلای پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان کوشتووە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یەکێك لە گەورە زاناکانی بواری چەکی کیمیایی لە سوریا بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا بۆ ماوەی ١٤ ساڵ؛ لەسێدارەدراوە.
دامەزراوەیەكی دارایی ئەمریكی پێشبینی دەكات، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٧٥ دۆلار بەرزبێتەوە.
هۆشیار زێباری دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەنده لەسەر رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و پێدانی نیوەی داهاتی خاڵە سنوریەکان بە حکومەتی ناوەند.
هەسەدە لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەرعەین عیسا، سەرێکانی و گوندەکانیان رایگەیاند، لەو شەڕ و پێکدادانەدا سێ چەکداری سەر بە ئەنقەرە کوژراون.
مارت مەکاری، مامۆستای زانکۆی جۆنز هۆپکینز رێککەوتێکی دڵخۆشکەر دەخاتەڕوو بەوەی، کۆتایی هاتنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتان رادەگەیەنێت و پێی وایە، "مانگی نیسانی داهاتوو ژیان ئاسایی
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا کردووە بۆ گەڕاندنەوەی چەند بارمتەیەکی وڵاتەکەیان کە لەلایەن تارانەوە گیراون.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، "ئەمریکا لەگەڵ تیرۆر و تیرۆرستەکاندایە"، دەشڵێت، ئەمریکا گرنگی بە پرسی پاراستنی کۆچبەران نادات.
ئەندامێکى لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق رایگەیاند، ئەوە راست نییە کۆرۆنای نوێ زیاتر توشی منداڵ ببێت. دەشڵێت، ڤاکسین بگاتە هەرێم یەکەمجار دەدرێت بە پزیشک و پەرستارەکان.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی کە رووی لە ئەمریکا کردووە زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا و کێشە و نەبوونی کارەبا و گەرمکەرەوە و ئاوی پاکیش بۆ ملیۆنان هاوڵاتی ئەو وڵاتە دروستبووە.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، کوڕە کوردێکی تەمەن ۲۳ ساڵ لە وڵاتی بەریتانیاوە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە پاش ئەوەی ئاشکرابوو کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی هەرزەک
لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لەناو کۆگایەکی فرۆشتنی چەک لە ویلایەتی لویزیانا باشوری ئەمریکا سێ کەس کوژران.
ئیسرائیل هۆشداریی دەدات لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران و دەڵێت، ئەو هەنگاوە ئێران دەکاتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند دبلۆماتکارێکی نێودەڵەتییەوە بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دوو شوێن لە ئێران شوێنەواری یۆرانیۆمیان دۆزیوەتەوە پاش ئەوەی بۆ چەند م
سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا رایگەیاند، بەهۆی جیاوازی بیروڕا لەگەڵ تیمە وەزارییەکەی سەبارەت بە بڕیاری دەستبەسەرکردنی سەرکردەی پارتی بزوتنەوەی یەکگرتووی نیشتمانیی، دەستیلەکارکێشاوەتەوە.
وەزیرى بەرگریى تورکیا رایگەیاند، ئەوان رێز لە سەروەرى خاکى عێراق دەگرن و ئۆپراسیۆنەکەشیان بۆسەر چیاى گارە بە هەماهەنگى بەغداد و هاوڕێ و هاوپەیمانەکانیان بووە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لە بەهێزکردنی کارەکانی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق دەکات و لەوبارەیەوە، ژمارەیەک سەربازی دیکە رەوانە دەکات.
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سەیر بڕێکی زۆر بەفر لە سعودیە باری، بەجۆرێک ئاستی هاتوچۆ و سەردانە کۆمەڵایەتییەکانیشی کەمکردبووەوە و تەنانەت، بەفر سەر پشتی حوشترەکانیشی سپیپۆش کردبوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لە کۆبوونەوەکانی وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ٥+١ لەگەڵ ئێران بەشداری بکات.
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکی چڕدا لە ناوچەی دێرەزور توانیان ٨٧ چەکداری داعش دەستگیربکەن.
نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٣ دۆلار و حەوت سەنتە، لەکاتێکدا دوێنێ نرخی بەرمیلێک نوتی خاو ٦٥ دۆلار و دە سەنت بوو.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سکاڵای دژی کەمال کلیچدار ئۆغڵو، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی تۆمارکرد، کە بەرپرسیارێتی کوژرانی ١٣ دیلی وڵاتەکەی خستبووە ئەستۆیەوە.
دەزگای خزمەتگوزاری کەش و هەوای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەهۆی شەپۆلێکی توندی بەفربارینەوە، ٣٢ کەس لە سەرانسەری وڵاتەکەدا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ ملیۆن کەسیش بێبەشبوون لەخزمەتگوزاری کارەبا و بەهۆی
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تورکیا دەست بە ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆی دەکاتەوە.
لە شاری ئەتلانتیکی ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا هۆتێل و گازینۆی "پلازا" ی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خاپوورکرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە ناوبراو بەهۆی هەندێ دۆسییەی مایەپوچبوونەوە پەیوەن
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئاشکرای کرد، بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بە ئامانجی لێکتێگەیشتن لە ئارادانییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ھیچ پەیوەندییەکمان بە ھێرشەکەی سەر ھەولێرەوە نییە".
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات سزای ئەوانە بدات کە هێرش دەکەنە سەر نێردە و کاروانە دیبلۆماسییەکان.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند:" ١٤ موشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیمان لەهەولێر کراوە و وەزارەتی دەرەوەش توڕەیی خۆی لەهێرشەکەی سەر هەولێر راگەیاند".
نرخی نەوتی خاو بەرزبووەنەوەیەکی کەمی بە خۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٦٦سەنتە کە ئەوەش، بەرزترین ئاستیەتی لە مانگی ١ی ٢٠٢٠ەوە.
سەرۆکوەزیری بەریتانیا رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ١٥ ملیۆن هاوڵاتی وڵاتەکەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ئەمریکا بە ئاشکرا پشتیوانی لە پەکەکە و یەپەگە و پەیەدە دەکات. دەشڵێت، "ئەگەر واشنتۆن دەیەوێت هاوپەیمانێتییەکەمان لە ناتۆ بەردەوامبێت، ئەوا دەبێت لە پاڵپشتی
دوای گیانلەدەستدانی، وەسێتی پیاوێکی ئەمریکی دۆزرایەوە کە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار، واتە هەموو سامانەکەی بۆ سەگەکەی بەجێهێشتووە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران - سوریا رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سنورێکی وشکانی هاوبەش لەگەڵ سوریادا و بەکارهێنانی خاکی عێراق، وڵاتەکەی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا لەگەڵ دیمەشق روبەڕوی چەند ئاستەنگێک بووەتە
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "ئەگەر موراد قەرەیلان دەستگیرنەکەین و نەکەین بە هەزار پارچەوە ئەوا گەل و شەهیدەکانمان تفمان تێدەکەن."
دوای ئەوەی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی رق و هاندانی خەڵکی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە دیموکراسییەکان، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی بۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ رەوانەی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد
بەپێی راگەیەنراوێکی کۆمپانیای کۆکاکۆلا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی رابردوودا بەرێژەی ١٣% کاریگەری نەرێنی لەسەر فرۆشی بەرهەمەکانی هەبووە.
کۆمپانیای بتپەی، بۆ مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بڵاویکردەوە، دەستیانکردووە بە دانانی سیستمی Apple pay لە مۆبایلی ئایفۆن بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بکەن.
دەزگای کەشناسی ژاپۆن رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلەی رێختەر لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیاندا روویداوە.
کۆشکی سپی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا نیازی پشتگوێخستنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرایلی هەبێت و ناوی لە لیستی ئەو سەرۆکانەدا نەبێت کە پەیوەندییان پێوە بکات.
رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، هاوڕێیانی نزیک لە میلانیا ترەمپ هاوسەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باسیان لەوەکردووە کە ناوبراو بەنیازنییە لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوە، "چونکە پێکەوە
کەشتی ئاسمانی تیانوین-1 ی چینی کە ڕەوانەی هەسارەی مەریخکرابوو پاش ئەوە چووە ناو خولگەی هەسارکەوە یەکەم وێنەی ڤیدیۆیی هەسارەی سوری تۆمارکرد و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە.
ئادم سیلزەری ئەمریکی کە لە شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینوی ئەمریکا دەژی، بۆئەوەی شوێنێك بۆ ئۆتۆمبێلەکەی بگرێت و نەهێڵێت ئۆتۆمبێلی دیکە بچێتە ئەو شوێنەوە دوو پانتۆڵی بەستووی داناوە تا لەو شوێنەدا بەپێو
توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە تیایدا سەلماندوویانە کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای فایزەر کاریگەری روبەڕوبوونەوەی زینجیرە نوێیەکەی کۆرۆنای هەیە.
هاوڵاتییەکی سکۆتلەندی هەڵمەتێکی پارەکۆکردنەوەی دەستەجەمعی راگەیاندووە بۆ ناردنی باوەڕدارێک وەک نوێنەری ئەو باوەڕدارانەی تا ئێستاش لەو باوەڕەدان زەوی روتەختە و خڕنیە و دژایەتی زانستدەکەن تا بەچاوی خۆ
دادگای فنلەندا سزای زیندانی بەسەر ژنێكی عێراق و هاوسەری پێشوویدا سەپاند بەهۆی درۆکردن و ساختەکاری لە بارەی کوژرانی باوکی بە رووداوێک.
میدیاکانی ئەمریکا گرتە ڤیدیۆیەکی رووداوێکی هاتوچۆیان بڵاوکردەوە، کە ١٠٠ ئۆتۆمبێل کێشاویانە بەیەکدا لە ناوچەی فۆرس وۆرس لەسەر رێگای داڵاس لە ویلایەتی تەکساس.
نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە دابەزینی بە خۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٠ دۆلار و ٧٤ سەنتە کە ئەوەش، بەرزترین ئاستیەتی لە مانگی ١ی ٢٠٢٠ەوە.
میدیای فەرمی چین بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی مۆڵەتی کارکردنی لە کەناڵی "هەواڵی جیهانیی بی بی سی" بەریتانی سەندووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی پێشوو حکومەتی بەریتانیا مۆڵەتی کارکردنی لە تەلەفزیۆنی فە
رۆژنامەی زە جویش کۆرۆنیکڵی بەریتانی ئاشکرایکرد، ئەو تیمەی موحسین فەخریزادە گەورە زانای ئەتۆمی ئێرانیان کوشت لە ٢٠ کەسی ئیسرائیلی و ئێرانی پێکهاتبوون و ماوەی هەشت مانگ چاودێرییان کردووە و دواجار بۆسەیە
لەسەرەتای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهانی ناوەندی هەرێمی هوبی وڵاتی چین، بەهۆی ئەوەی گەورەترین تاقیگەی توێژینەوەی ڤایرۆسناسی تێدایە پەنجەی تۆمەت و گوماناوی بۆ ئەو سەنتەرە درێژکرا
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی چیای گارەدا دوو ئەفسەری وڵاتەکەی کوژراون و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، سڕکردنی هەژمارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ هەمیشەیە. دەشڵێت، تەنانەت ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکیش، ئەوا رێگەنادەن ترەمپ جارێکی تر تویتەر بەرکاربه
مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "دەرهێنانی حوسییەکانی یەمەن لە لیستی تیرۆر لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە، دیارییەکە بۆ ئێران".
وەزارەتی کاروباری ئیسلامی سعودیە رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی ١٠ مزگەوتیان لەژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە، بەهۆی گیان لەدەستدانی بانگبێژێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و توشبوونی ١٨ کەسی دیکە بەڤایرۆسەکە داخستووە.
بەبۆنەی هاتنی مانگی مێژوی رەشپێستەکانەوە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای بەزمانی کوردی بۆ ئێن ئاڕتی ناردووە و تیایدا دەڵێت، "رەگەزپەرستی داڕوخێنە
ئاژانسی ناسای ئەمریکی بۆ زانستەکانی بۆشایی ئاسمان، بۆ یەکەمجار لەماوەی ١١ ساڵی رابردوودا؛ هەلێکی کاری نوێ رادەگەیەنێت و دەڵێت، "ئاژانسەکەمان بەدوای فرە رەگەزییەوەیە لەناو ریزەکانیدا."
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا، بە موشەکی نیشتمانی خۆماڵی و ھایبرد، کە لە بەرگێکی نزیک لە زەوی ھەڵیدەدەن و دەگەنە سەر مانگ و بەھێز دەنیشنەوە.
کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنای سپۆتنیک ڤی روسی لە ئێران دەستیپێکرد و یەکەم کەس کوڕی وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە ڤاکسینەکەی پێدرا
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی لەندەن دەرکەوتووە، تەنها لەساڵی ٢٠١٨دا زیاتر لە ٨.٧ ملیۆن کەس بەهۆی دوکەڵی ئۆتۆمبیل و جۆرەکانی دیکەی سوتەمەنییەوە گیانیان لەەستداوە، لەکاتێکدا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوا
کونسوڵخانەی جەزائیر لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا گرتەڤیدیۆیەکی ئاشنابوونەوەی کوڕێکی تەمەن ٧٣ ساڵ بە دایکە تەمەن ٩٣ ساڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە پاش لە دایکبوونی کوڕەکە بە دوومانگ لێکدابڕابوون.
ناوەندی بۆشایی ئاسمانی محەمەد بن راشیدی ئیماراتی رایگەیاند، کەشتی ئاسمانی'هیوا'ی وڵاتەکەی دوای ئەوەی حەوت مانگ لەمەوبەر گەشتێکی بۆسەر هەسارەی مەریخ دەستپێکرد، ئەمڕۆ سێشەممە گەشتووەتە سەر ئەو هەسارەیە.
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرایکرد، ئەو کەسەی پلانی کوشتنی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی داڕشتووە سەر بە هێزە چەکدارەکان بووە.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەسەر بانگهێشتکردنی لەلایەن سەرۆکایەتی دەسەڵاتی دادوەری عێراق و بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا و بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە و رایگەیاند، "کوشتنی سولەیمانی و موهەندیس بێ وەڵ
بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی رایگەیاند، لە دوای پەتای کۆرۆنا دوو مەترسی جددی روبەڕوی مرۆڤایەتی دەبێتەوە کە بریتین لە گۆڕانی کەش و هەوا و تیرۆری بایۆلۆجی.
چەندین وێنەی نوێی کچ و زاوا و راوێژکارانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کەنار دەریا و خواردنی ئایسکرێم و یاریکردن لەگەڵ منداڵەکانیان بڵاوبوونەوە و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان گرتووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، هەریەکە لە وڵاتانی (ئەڵمانیا، سوید و پۆڵندا) باڵیۆزی روسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی روسیا پێشتر باڵوێزی ئەو سێ وڵاتەی لە روسیا دەرکرد.
لە گوندی ساڵحیەی سەر بە پارێزگای دێرەزووری سوریا دوو ئیدارەی جیاواز لە خۆی دەگرێت و دوو پارێزگا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی و وەرگرتنی دیاری گرانبەها و هەوڵدانی بۆ ئاسانکاریکردنی پلان بۆداندراو بۆ چەند میدیایەک لەبەرامبەردا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ ئەنجامبدەن، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چووە ه
نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە بەرزبوونەوەى بە خۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەرکێت، بەرزترین ئاستیەتی لە مانگی ١ی ٢٠٢٠ەوە.
زۆرێک لە خەڵک پەنا بۆ هێدفۆنە بێتەلەکان دەبەن بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا لە کاتی خەوتندا، بێ ئەوەی بیر لە مەترسییەکانی ئەو ئامێرە بچووکە بکەنەوە، بەڵام ئەو رووداوەی بۆ پێاوێکی ئەمریکی روویدا لەوانەیە تێڕوان
دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵاتی ژاپۆن رایانگەیاند، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە، ٢٥٠ هەزار پەلەوەر لە جۆری مریشکیان لەناوبردووە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئێران رێزی پابەندییەکانی خۆی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگرتووە، ئەوا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵناگرن. دەشڵێت، ئەگەر ئێران پرۆسەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم رابگرێت، ئەوا
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، پابەندبوونیان بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەندە بە هەڵگرتنی تەواوی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە.
پۆلیسی هیندستان رایگەیاند، بەهۆی زریانی دەریاییەوە لە باشوری وڵاتەکە زیاتر لە ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەک پرد و رێگاوبانیش خاپوور بوون. دەشڵێت، ئاستی ئاوی رووبارەکانی باشوری هیندستان بەهۆی زر
سەرۆکی ئەمریکا میکانیزمێکی نوێی ئاشکراکرد بۆ پەیوەدنیکردنی راستەوخۆ بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیەوە و لە یەکەم پەیوەندیشیدا ژنێک لە کالیفۆڕنیاوە بە بایدنی راگەیاند، بەهۆی کۆرۆناوە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئ
لە رووداوێکی ترسناکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کریمات لە پارێزگای مینا لە باکوری میسر ١١ کەس گیانیان لەدەستدا، کە دوو کوڕیان تازە هاوسەرگیریان کردبوو.
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە گوندی تیلیتچک لە باکوری کۆماری کامتچاتکای روسیا بەنیازبووە تونێلیك بەناو بەفردا دروستبکات، بەڵام دەکەوێتە ژێر هەرەسی بەفرەوە، بەهۆی ئەوەی چەند کەسێک ئاگاداری روداوەکە دەبن
ماوەی زیاتر لە مانگێکە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی بۆغازیچی ئەستەمبوڵ بەردەوامە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکە بۆ دەستبەکاربوونی کەسێک وەک سەرۆکی زانکۆی بۆغازیچی
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیەوە، پێویستە ترەمپ وەکو سەرۆکەکانی پێشوو کە بەشێک لە زانیارییە هەواڵگرییەکانیان بۆ دەنێردرێت، هیچ زانیارییەکی هەواڵگری پێنەگات.
کۆمەڵەی ناتۆری کارتای جولەکەی دژە دەوڵەتی ئیسرائیل هەستاون بە پاککردنەوەی گوندێکی چۆڵکراوی فەلەستین و مزگەوتەکەی ناوی. هاوکات، داوا لە دانیشتوانی گوندەکە دەکەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا بهێڵێتەوە کە پێشتر بڕیاربوو بیانگوێزێتەوە. هاوکات، حکومەتی ئەڵمانیا پێشوازیکرد لەو بڕیارە.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی بەریتانیا سێ کەسی دەستگیرکرد کە بەدرێژایی ساڵی رابردوو بەناوی رۆژنامەنوسییەوە کاری سیخوڕییان بۆ چین کردووە.
حکومەتی دانیمارک رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی "دوورگەی وزە" بەبەهای ٣٤ ملیار دۆلار لە کەناراوەکانی لەناوەڕاستی دەریای باکوردا دەربڕی.
ژمارەیەک لەشارەزایانی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان رایانگەیاند، لەماوەی مانگێکدا ئێران ٢١ کەسی لە سێدارە داوە و دەشڵێت، ١٢٤ زیندانی دیکە چاوەڕێی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانەکانیان دەکەن.
وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ رۆڵێکی لە هەوڵی کودەتاکەی ٢٠١٦ی تورکیادا نەبووە.
نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی قاعیدە لە دورگەی عەرەبی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەیەمەن دەستگیرکرا.
ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکی رایگەیاند، بە نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار پشتیوانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە دەنگی ٦٧ سیناتۆر، ئەلیخاندرو مایورکاسی وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆی حکومەتی ئەمریکا دەستنیشانکرد.
بە تۆمەتی ئەوەی کە سێ ساڵ لەمەوبەر پلانی داناوە بۆ هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارەگای موجاهیدینی خەڵق لە پاریس، دادگای بەلجیکا سزای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیبلۆماتکاری ئێران لەو وڵاتە
سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم چاوپێکەوتنی پاش دەستبەکاربوونیدا بەڵێنیدا هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەی لە کۆشکی سپی دانامەزرێنێت و هیچ پۆستێکیان پێنادات.
ماوەی مانگێکە خۆپیشاندانەکانی ئیستەنبوڵ بەردەوامی هەیە و لەم هەفتەیشدا پۆلیسی تورکیا زیاتر لە ١٥٩ خوێندکار و هاوڵاتی دەستگیرکردووە، کە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکە
سەرۆکی ئەمریکا لە سەروبەندی دیاریکردنی کەسانی نوێ بۆ پۆستەکان لە ئیدارە نوێکەی بە فەرمی ویلیام بێرنز باڵیۆزی پێشووی وڵاتەکەی لە روسیا بۆ سەرۆکایەتیکردنی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی کاندیدکرد.
سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی راستەوخۆی روسیا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا رەنگە بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتینک-ڤی روسی دژەکۆرۆنا لە مانگی شوبات یان ئازار پەسەندبکات.
تیمێکی شارەزایانی شوێنەوارناسی لە میسر تەرمی مۆمیاکراوی پیاوێکیان دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و زمانێکی ئاڵتونە.
سەرۆکی دەستەی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە میانی سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراقدا بۆ ئێران رایگەیاند، دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەمانای جێهێشتنی ناوچەکە دێت.
کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەمواری یاسای کۆچبەران دەکاتەوە و نزیکەی ١١ ملیۆن رەگەزنامە بە کۆچبەرانی نایاسایی دەدات کە لەو وڵاتەدان.
رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران رایگەند، لە ٤ی شوباتدا یەکەم کاروانی ڤاکسینی سپۆتینک-ڤی لە روسیاوە دەگاتە وڵاتەکەی.
وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی تیمی کەشتیی نەوتهەڵگری (هانکۆک تشیمی) کۆریای باشوری ئازادکرد، دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا دەستی بەسەرداگرتبوو.
پاش ئەوەی رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، پۆلیسی روسیا ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپزسیۆنی وڵاتەکەی لەدوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە و لەفڕۆکەخانەی مۆسکۆ دەستگیرکرد، ئەمڕۆ دادگایەکی روسیا ناڤالنی بەتۆمەت
وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی داوای لێبوردن لەو رۆژنامەنووسە پۆڵندییە دەکات کە لەلایەن بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکەیەوە هەوڵدراوە دەستدرێژی بکرێتەسەر.
میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردوە، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی وڵاتەکەیاندا، ژنێک خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندید کردووە، کە لە ناو لیستێکی ٢١ کاندیددا کێبڕکێدەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ژن لە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە رۆژی ئازادی نیشتیمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، وەزارەتەکەی هەرچی لە توانایدابێت ئەنجامیدەدات بۆ روبەڕوبوونەوەی هەموو جۆرەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
بەھۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکەی و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت لەماوەی چەند ھەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە ھەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و بەو
تەلەفزیۆنی فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری گشتی مۆساد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و تەواوی پرسەکانی پەیوەندیدار بەو وڵاتەوە بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێکەوت و بڕی
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل و کۆسۆڤۆ رێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و کردنەوەی باڵوێزخانەی کۆسۆڤۆ لە ئیسرائیل واژۆکرد.
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کودەتای سەربازی لە میانمار روویدا، بەرپرسانی حکومی و حزبی دەسەڵاتدار لەلایەن سوپاوە دەستگیرکران و سوپا دەسەڵاتی گرتەدەست.
لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزیۆنیدا و پاش دەست بەکاربوونی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سیاسەتی ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی لەبارەی دۆسییەکانی سعودیە و ئێران و روسیا و چینەوە ئاشکرا کرد، دەشڵێت، "ئەمریکا ئامادەیە ب
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، جەرید کۆشنەری راوێژکاری باڵای پێشووی کۆشکی سپی و زاوای دۆناڵد ترەمپ، وەک وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پاڵێوراون، بەهۆی ئەو رۆڵەی کۆشنەر لە واژۆکردنی رێککەوتنامەی ئاشتی
پاش کودەتاکەی ئەمڕۆ، دەسەڵاتدارانی سەربازی میانمار حکومەتەکەی یۆنگ سان سو کیان هەڵوەشاندەوە و ٢٤ وەزیر و بریکار و جێگر وەزیری ئەو حکومەتەیان دوورخستەوە و لەبەرامبەردا ١١ وەزیری نوێیان دەستنیشانکرد.
گروپی چەکداری حزبوڵڵا لەراگەیەندراوێکدا ئاشكرایکرد، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوە؛ کە خاکی لوبنانی بەزاندووە و چووەتە نێو ئەو وڵاتەوە.
دۆناڵد ترۆمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوو پارێزەری نوێی بۆ دۆسیەی لێپێچینەوەکەی کە بڕیارە لە ٩ی ئەم مانگدا بکرێت بەکرێگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی پێنچ پارێزەرەکەی دیکەی کشانەوەی خۆیان لە دۆسیەکە راگەیاند.
حکومەتی هۆڵەندا بڕیاریداوە لە ٨ی ئەم مانگەدا دەرگای قوتابخانە سەرەتاییەکانی وڵاتەکەی بکاتەوە و دەستبکاتەوە بە پرۆسەی خوێندن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کودەتای سەربازی لە میانمار روویدا، بەرپرسانی حکومی و حزبی دەسەڵاتدار لەلایەن سوپاوە دەستگیرکراون و سوپا دەسەڵاتی گرتەدەست.
زانایان بایۆلۆژی زانکۆیەکی بەریتانیا ئاشکرایانکرد، بەکارهێنانی دەرمانی (nivolumab) وەک چارەسەرێک دژی نەخۆشی شێرپەنجەی کوشندەی سییەکان سوودی هەیە و کاتێکی زیاتر دەبەخشێت بە نەخۆشەکان بۆ مانەوە لە ژیاند
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ماڵپەڕی فۆکس نیوزی راگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو خالید شێخ محەمەدی گەورە پلانداڕێژەری رووداوی هێرشەکەی ١١ی سێپتەمبەر و زیندانیانی دیکەی بەندیخانەی گوانتانامۆ، ڤاکسینی
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی ئیدارەی بایدن بریتییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاران و دەشڵێت، "ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە".
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە شاری ئەعزاز (کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیادایە) و نزیک لە شاری حەلەب لە سوریا، ١٠ کەس کوژران و ٢٤ی دیکەش برینداربوون
بەرپرسانی ئەمریکا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی نانسی پێلوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دوو ژنیان دەستگیرکردووە کە لە هێرشەکەی رۆژی ٦ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا بەشداربوون.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڤایرۆسی نیبا لە چین بڵاوبووەتەوە کەلە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارترە و رێژەی گیان لەدەستدان تیایدا دەگاتە ٧٥% کە ئەگەری هەیە ببێتە پەتایەکی جیهانی.
دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەکردبوو کە ڤاکسینی ئەسترازینیکا بۆ کەسانی سەرو تەمەن ٦٥ ساڵ کاریگەر نییە، ئۆکسفۆرد وەڵامی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت "نازانین ماکرۆن ئەو قسەی لە کوێووە ه
کۆمپانیایی وەتسئەپ رایگەیاند، لە نوێترین گۆڕانکاریدا دوو تایبەتمەندی زیادکردووە بۆ بەرنامەکە، کە لە رووی پاراستنی زانیارییەکانەوە بەرنامەکە زیاتر پێش دەخات.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، بە پێویستیان زانیوە وەکو پەیامێك بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ یەمەن و پاراستنی مافی مرۆڤ تیایدا، فرۆشتنی موشەك بە ئیمارات و سعودیە رابگرن.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کچێکی تەمەن ٤٨ ساڵ لە پێناو دەرنەکردنی لەو شوقەیەی لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لەگەڵ دایکیدا تیایدا دەژیا، پاش گیان لەدەستدانی دایکی بۆ ماوەی ١٠ ساڵە تەرمەکەی لە بە
شاژن ئیلیزابێسی دووەم وێرای ئەوەی کە ژیانێکی خۆشگوزەرانی هەبووە و لەماوەی ژیانیدا بووەتە جێی سەرنجی بەشێکی زۆری کەسە دیارەکان و یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراوە جیهانییەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بێبەش بووە
رێکخراوى تەندروستى جیهانى داواى لە وڵاتانى دەوڵەمەند کرد، هەڵەکانى رابردوو دوبارە نەکەنەوە لە قۆرخکاریى دابینکردنى ڤاکسینى کۆرۆنادا و هۆشداریشیدا ئەو هەڵسوکەوتە ماوەى پەتاکە درێژە پێدەدات.
دادگاى مافەکانى مرۆڤ لە یەکێتى ئەوروپا رایگەیاند، تورکیا لەناو وڵاتانى ئەوروپا زۆرترین پێشێلکاریی مافەکانى مرۆڤى کردووە.
حکومەتی ئیماڕات کۆمەڵێك گۆڕانکاری لە پێدانی رەگەزنامە و پاسپۆرتی وڵاتەکەیدا دەکات و لەمەودوا چەند چینێکی جیاواز دەتوانن رەگەزنامە وەردەگرن
دوای ئەوەی رادیۆی بی بی سی پرسی خەوتنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای لەکاتی کارکردنیدا وروژاند، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
سەرۆکی فەڕەنسا کاتێکی زۆر لە بەردەستدا نەماوە بۆ رێگری لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە درەنگانی دوێنێ شەو، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەختی ئێران لێدراوە.
ئاژانسی دەرمانی سەر بە یەکێتی ئەروپا جەختیکردەوە لەسەر نەبوونی ھیچ پەیوەندییەک و کاریگەرییەکی لاوەکی ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیک لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی پاش وەرگرتنی ڤاکسینەکە گیانیان لەدەستداوە
کۆمپانیای جێنڕاڵ مۆتۆرزی ئەمریکی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ئاشکرایکرد، لەپێناو بنبڕکردنی فڕێدانی کاربۆن لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانیەوە بۆ ناو ژینگە لە سەرەتای ساڵی٢٠٤٠ەوە کۆتایی بە بەرهەمهێنان وفرۆشتنی ئەو ج
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، دەسەڵاتدارانی ئێران ژنێکیان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەسێدارەداوە.
سەرۆکی روسیا درێژکردنەوەی ماوەی کارپێکردنی پەیماننامەی نیوستارت بۆ سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکای واژۆکرد.
ئەمڕۆ هەینی، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران لە شاری ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێکرد، هاوکات، وهزیرى دهرهوهى توركیا دەڵێت، هیوادارن ئیدارەی بایدن بگەڕێتەوە رێککەوتنی ئەتۆمی.
پاش ئەوەی سەرۆکی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نەکشاوەتەوە تا بۆی بگەڕێتەوە، کۆشکی سپی لە وەڵامدا دەڵێت، مەرجە ئێران پابەندی کۆی خاڵەکانی رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە بێت پێش ئەوەی هیچ چوارچ
ژیان مۆبێرگ پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە کەمپێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی فۆلکستۆن نزیک ناوچەی دۆڤەر لەسەر سنوری بەریتانیا – فەرەنسا ئاگر کەوتووەتەوە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا ژەمی یەکەمی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای وەرگرت.
ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی هەردوو سوپای ئەمریکا و ئیمارات دەستییان بە مانۆڕێکی سەربازی لەژێر ناونیشانی (یەکگرتوی ئاسنینی ١٤) لە خاکی ئیماراتدا کرد و ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەمریکا چەند بڕیارێك لەبارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوری نێوان وڵاتەکەی و مەکسیك گیریان خواردووە دەربکات.
لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نیودەلهی پایتەختی ئەو وڵاتە بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە.
رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، جۆ بایدن وەک ٤٦ـەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد، لەدوای دەستەبکاربوونیشییەوە؛ بەکارهێنانی تەنها "یەک پێنووس" بۆ هەر بڕیارێک سەرجنی زۆرێک لە میدیا جیهانییەکان و مرۆڤیاتەی بە
ئامی هۆنکیزی تەمەن ١١٠ ساڵ نهێنی تەمەن درێژی خۆی ئاشکراکرد و بۆ میدیاکان رایگەیاندووە، کە بە درێژایی تەمەنی سەردانی پزیشکی نەکردووە، کە ئامی ئەوە بە هۆکاری تەمەن درێژی خۆی ناودەبات.
تەلفزیۆنی فەرمی چین بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەپرسێکی باڵای بانکی وڵاتەکەی بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە سێدارەدا.
بەرپرسێکی باڵای وەزرەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ماڵپەڕی حوڕەی راگەیاندووە، جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا رۆبەرت ماڵی بەرپرسی باڵای پێشوو لە ئیدارەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ئەمریکای، وەک نوێنەری تایبەتی وڵا
وەزارەتی ژینگە و کاروباری خۆراک و شارنشینی بەریتانیا رایگەیاند، بەمەبەستی رێگریکردن لە قەڵاچۆکردنی دارستانەکانی وڵاتەکەی، دەرمانی "قەدەغەکردنی زاوزێ" بۆ سمۆرەکانی بەکار دەهێنن.
بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، "وڵاتەکەی داوا لە روسیا و تورکیا دەکات بەزووترین کات هێزە سەربازییەکانیان و گروپەچەکدارییەکانی سەر بەو دوو وڵاتە لەلیبیا بکشێننەوە."
حکومەتی هیندستان رایگەیاند، توانیویانە سەرکەوتووبن بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا بەشێوەیەک لەم هەفتەیەدا پێنج ناوچە هیچ توشبوویەکیان تێدا تۆمارنەکراوە، لەکاتێکدا تا ئێستا جگە لە دوو مل
تەلەفەزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگێکدا بڕی ١٧ کیلۆگرام یۆرانیۆمیان بەرێژەی %٢٠ بەرهەمهێناوە و باسی لەوەشکردووە، "پرۆسەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی نزیکە لەو ئاستەی کە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم
دادگای جەزائیری پایتەخت سزای زیندانیکردنی ١٥ ساڵی بۆ یەکێک لەسەرۆکوەزیرەکانی پێشووی ئەو وڵاتە و ١٢ ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری؛ لەسەر دۆسیەی "گەندەڵی لە بەستن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و هەڵمە
رێژەی پشتیوانیکردنی سەرۆکی ئەمریکا لە دوای یەک هەفتە لەدەستبەکاربوونیەوە گەیشتە ٥٤% ئەمەش بەرزترین ئاستی پشتگیریکردنە بەراورد بە چوار ساڵی سەردەمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێراندا نایەتەکایەوە، ئەگەر ئێران هەموو مەرجەکانی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ جێبەجێ نەکات.
بەرپرسانی ئیدارە نوێیکەی ئەمریکا رایانگەیاندووە، جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە، واژۆ لەسەر بڕیارێک دەکات بۆ فراوانکردنی پرۆگرامی وەرگرتنی کۆچبەران.
سوپای ئەمریکا بۆ یەکەم جار لەوکاتەوەی جۆ بایدن دەسەڵاتی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی گرتووەتەدەست، فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B-52 بۆ سەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد، ئەمەش وەک پەیامێکی هوشداری بۆ ئێران.
دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە بە دەستهەبوون لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتباری دەکەن، رایگەیاند، "سەرم سوڕماوە کە بیرۆکەی نامۆ و سەیری لەم شێوەیە بڵاودەکرێتەوە و من
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات بە ژنانی دووگیان کە نابێت ڤاکسینی مۆدێرنا بە کاربهێنن، چونکە سەلامەتی ئەو ڤاکسینە بۆ ئەوان نەسەلمێنراوە.
لیوا ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل "هەڵەیەک" بەرامبەر وڵاتەکەی و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکات، ئەوا دەستبەجێ شارەکانی تەلئەبیبی پایتەخت و حەیفای ئەو وڵاتە ل
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئیدارەی نوێی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی کاتیی فرۆشتنی چەکی بە چەند وڵاتێکی بیانی راگرتووە کە لە ناویاندا، هەریەک لە سعودیە و ئیمارات هەن.
پارێزگاری هەرێمی رۆژئاوای کامیرۆن رایگەیاند، لە نزیک گوندی سانتچوی رۆژئاوای ئەو ناوچەیە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سوتمەنیدا، ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ کەسی دیک
ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە رۆمانیا بۆ بینینی دیمەنی بەفر خەڵکی لە تەلەفریکەوە پیاسەیان بەناو چیاکانی ئەو وڵاتەدا دەکرد، ورچێك خلیسکێنەرێك راودەنێت، هەرچەندە ئەوانەی ناو تەلەفریکەکە ب
بۆریس جۆنسنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانێکەوە دێن بە چڕی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا بڵاوکراوەتەوە، پێویستە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە کەرەنتینەدا بمێننەوە. دەشڵێت، هەموو خەرجی ئەو ١
ڤلادمێر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەگەرچی لە ئێستادا دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی جیهان لاوازبوون و ناکۆکییە هەرێمیی و ناوچەییەکان پەرەیان سەندووە، بەڵام بارودۆخی ئێستا و قەیران و کێشەکانی وڵاتان؛
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی بایدن هەوڵدەدات دیپلۆماسیەتی ئەمریکا لە جیهاندا ببوژێنێتەوە لەپێناو بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی و بەهای وڵاتەکەی.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ناتۆ دەردەبڕێت و بەڵێنی بەردەوامیدان بە کارە هاوبەشەکانیان دووپاتدەکاتەوە.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەند پلانێک بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران ئامادەدەکەن.
وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەگفوگۆدایە بەمەبەستی دابینکردنی ڤاکسینەکە بێبەرامبەر بۆ وڵاتەهەژانشینەکانی وەکو یەمەن و وڵاتە ئەفریقیەکان.
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور رایگەیاند، خوشکەکەی سەرۆکی کۆریای باکور هەرچەندە موچەکەی کەمکراوەتەوە، بەڵام رۆڵی زیاتر لە حکومەتدا دەبینێت.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وەکو بەرپرسی یەکەمی حکومەتی ئەو وڵاتە گیان لەدەستدانی ئەو ١٠٠ هەزار کەسەی، کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە دەگرێتە ئەستۆ.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، سیاسەتی بایدن پاڵپشتی چارەسەرێکی گونجاوە بۆ کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.
سەرۆکى ئەمریکا یەکەم پەیوەندی بە سەرۆکى روسیاوە کرد، بەپێی راگەیەنراوی کۆشکی سپیش نیگەرانی واشنتنی لەبارەى چەند پرسێکەوە گەیاندووەتە مۆسکۆ.
بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکەی و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و بەو
وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایانکرد، لەبارەی دۆسییەکانی دامەزراندنی یەکەیەکی نوێ لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر و دۆخی سوریا و ئاسایشی ناوچەی کەنداو و گەڕانەوە بۆ رێککەو
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی-ی روسی کۆرۆنای بۆ بەکارهێنان لە هەڵمەتەکانی کوتان لە وڵاتەکەیاند پەسەندکردووە.
ئەنجومەنی نوینەرانی ئەمريکا بە فەرمی پەڕاوی لێپێچينەوەی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمريکای رەوانەی ئەنجومەنی پيران کرد.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنەکە "ئەنتۆنی بلینکن"ی وەک وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە ئیدارەی جۆ بایدن پەسەندکرد.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، کەسێك لە شاری فڕانکفۆرت بە چەقۆ و بە هەڕەمەکی هێرشیکردووەتە سەر خەڵک و چەند کەسێکی بریندارکردووە.
جۆزیبی کۆنتی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکی وڵاتەکەی کرد.
تیمێکی تایبەتمەندی سعودی سەربان و دیوارەکانی کەعبەیان لە شاری مەککەی سعودیە پاککردەوە.
ئاژانسی ئای٢٤ بڵاویکردەوە، راوێژکاری کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران سورە لەسەر گفتوگۆکردن لە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆی پێویستە رێز لە رێککەوتنەکە بگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شاندێکی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان گەیشتووەتە تارانی پایتەخت.
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، واشنتن دەستیکردووە بە ناردنی کەشتی و فڕۆکەجەنگییەکانی بۆ دەریای باشوری چین، دەشڵێت، "ئەمە خزمەت بە ئاشتی ناکات."
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەیەک لە ریازی پایتەختی سعودیە بیستراوە.
هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا و چێڵسی کچی درامایەک لەسەر ژنە شەڕڤانانی کۆبانێ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بەرهەم دەهێنن، کە لە جەنگی دژی داعش لە سوریا بەشداریانکردووە.
لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا 'ئەنتۆنی بلینکن'ی وەک وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە ئیدارەی جۆ بایدن پەسەندکرد.
وەك دەردەکەوێت جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا هەوڵدەدات بە رێگە جیاوازەکان نزیكببێتەوە لە گەلەکەی، بەو هۆکارەش هەلی ئەوەیداوە کە روونکردنەوە لەبارەی هەر شتێکەوە بدات کە تایبەتە پێیەوە لە تویتەر.
لە رووداوێکی سەیر و نامۆدا، لەشاری سانتۆ دۆمینگۆی وڵاتی چیلی، لە ئاهەنگێکدا پشیلەیەک ١٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی رایگەیاند، ئیدارەکەی بایدن بەنیازە لە رێگەی نێوندگیرە ئەورپییەکانەوە دەرچەیەک بۆ گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا فەراهەم بکات.
کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی بۆ دروستکردنی دەرمان دڵنیاییدا لەبارەی کاریگەربوونی ڤاکسینەکەیان لەسەر هەردوو زنجیرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و باشوری ئەفریقا.
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن بڕیاری قەدەغەکردنی بەشداریکردن لە خزمەتی سەربازی لە سوپای ئەمریکادا بۆ ئەو کەسانەی کە "رەگەزی خۆیان گۆڕیوە هەڵوەشاندەوە"، کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی دەرکردبوو.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ئێران خەریکە دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە بەرامبەریشدا، تاران ئەو قسانە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گونجاندنی کەش وهەوا بە بەشداری سەرکردەی چەند وڵاتێک لە رێگەی ڤيديۆ کۆنفرانسەوە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی ئیندیانای ئەمریکا، پێنج کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان ژنێکی دووگیان بووە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، رێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی فایزەر - بایۆنتیک بۆ دابینکردنی ٤٠ ملیۆن ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆڤاکس واژۆکردووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، له كهلار ٥٧ ملیۆن دینارى هاوڵاتیهک له ناو ئۆتۆمبێلهكهیدا دزراوە.
میدیای فەرمی ئیمارات رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری تەلئەبیبی ئیسرائیل پەسەندکردووە، لای خۆشییەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل کردنەوەی بالیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئەب
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یانەی 'وێست پاڵم بیچ' لەگەڵ خێزانەکەی سەرقاڵی یاریی گۆڵفە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، جۆ بایدن بە جانتایەکی پڕ لە بەڵێنی پەیوەست بە دۆسییەکانی ناوخۆ و کۆرۆنا و ئابوری و سیاسەتی دەرەکی و هاریکاری نێودەوڵەتییەوە چووە ناو کۆشکی سپییەوە.
زانکۆی ئەزهەر هاوسەرگیریی ئەزموونی حەرامكرد كە ماوەی چەند هەفتەیەكە بووەتە جێی باسی بەشێکی بەرفراوانی وڵاتانی ئیسلامی.
لە یادی رۆژی جیهانی خوێندن و پەروەردەدا، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن خوێندکار لە ١٩٠ وڵاتی جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە خوێندن بێبەشبوون. دەشڵێت، بەهۆی بێبەشبوون
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا، دەستدەکەین بە هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەماند، دەشڵێت، "تا بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ناوخۆیی، ڤاکسینی بیانی بەکاردەهێنن"، ئەوەش لە کا
دەوڵەمەندترین سەرمایەداری جیهان "ئێلۆن مەسک" ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە باشترین بیرۆکەی تەکنەلۆجی بۆ کەم کردنەوەی کاربۆن.
مامۆستایەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی لە ئێن ئاڕ تی'یەوە رایگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی لە هەر رێککەوتنێک دەکات کە بەغدا و هەولێر ئەنجامی بدەن، دەشڵێت، "ئەمریکا لەوە دەترسێت عێراق جارێکی تر ببێتە لانکەی شەڕ
میدیاکانی میسڕ بڵاویانکردەوە، هێزەئەمنییەکانی وڵاتەکەیان دادوەرێک و دوو هاوڕێیان دەستگیرکردووە، کە کچێکیان فریوداوە و بە نۆرە دەستدرێژیان کردووەتە سەری.
سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، پرۆسەی لێپێچینەوەی ترەمپ لە ٨ی شوباتی داهاتوو دەستپێدەکات.
سەرکردەیەکی پارتەکەی ئەردۆغان و پەرلەمانتاریی پێشووی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا رایگەیاند، کە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە بنەڕەتدا کوردە و لە عەشیرەتی بیرۆکییە و ناوشی بەهائەدینە.
ماوەی سێ هەفتەیە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی نوێنەری ئێران و ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیکردووە بە گفتوگۆکردن لەپێناو ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ ناو رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی