سەردێڕ:

هەمواری یاسای بودجەی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

AM:10:36:02/02/2025

1336 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی عێراق بدرێت، کە بڕگەی١٢ـی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەخۆدەگرێت و تێیدا بڕیار لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوە و خەرجییەکانی دەدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق و ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

لەوبارەیەوە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت هەمواری یاسای بودجە وەک ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هاتووە تێپەڕێنن.

هاوکات، سودانی داوای کردووە کە پەرلەمان هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەندبکات.

لەکاتێکدا بڕیاربوو لەدانیشتنی ٢١ـی مانگی پێشوو دەنگ لەسەر هەموارەکە بدرێت، بەڵام بەهۆی رازینەبوونی هەندێک لەلایەنەکان دانیشتنەکە لابرا، لەئێستادا چاوەڕوان دەکرێت فراکسیۆنەکان دەنگ لەسەر ئەو هەموارە بدەن و تەنیا دەنگدانی ماوە تاوەکوو دووبارە هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە.













گەلەری

‌بەپەلە