PM:09:15:09/03/2025
2000 جار خوێندراوەتەوە
شرۆڤەکارێکی سیاسی پشتڕاستیکردەوە، ئەگەری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق کاریگەری لەسەر وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، شرۆڤەکاری سیاسی نەبیل عەزاوی بە ئاژانسێکی عێراقی راگەیاند، کۆدەنگییەکی سیاسی و جەماوەری هەیە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە بەرواری دەستووری خۆیدا بەبێ دواخستن.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت، هاوشانی
نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتیوانی ئەم رێبازە دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سزاکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و
واشنتۆن دێت کە پێشتر رێوشوێنی بەرتەسکی بەسەر کەسایەتی و دامەزراوە عێراقییەکاندا
سەپاندووە بەهۆی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە گەندەڵی.