PM:08:36:21/06/2025
2820 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەی عێراق دەڵێت، بڕی ئەو گەنمەی تا ئێستا وەرگیراوە گەیشتووەتە ٤.١ ملیۆن تەن، پێشبینیش دەکەن کۆی گشتیی تا کۆتایی وەرزی بازاڕکردنی ئەمساڵ بگاتە ٤.٧ ملیۆن تەن کە ئەمەش پێویستی عێراق بۆ گەنمی خۆبژێوی پڕدەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەی عێراق وتی، بڕی ئەو گەنمەی تا ئێستا وەرگیراوە گەیشتووەتە ٤.١ ملیۆن تەن، ئەگەر بارودۆخەکە بەهەر شێوەیەک بێ ئارد و گەنمی پێویست بۆ هاوڵاتییان بەردەستە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە ئێستادا کارەکانی وەرگرتنی گەنم لە هەشت پارێزگا بەردەوامە و پێشبینیش دەکەن کۆی گشتیی تا کۆتایی
وەرزی بازاڕکردنی ئەمساڵ بگاتە ٤.٧ ملیۆن تەن کە ئەمەش پێویستی عێراق بۆ گەنمی
خۆبژێوی پڕدەکاتەوە.
باسی
لەوەشکرد، عێراق لە ساڵی رابردوو زیادەی هەیە کە بە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن خەمڵێندراوە،
واتە بڕی پێویست بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەردەستە، ئەمە جگە لەوەی یەدەگی ستراتیژی
کە بەشی سێ مانگ دەکات.
جەختیشی لەوە
کردەوە، کە ئەگەر
بارودۆخەکە بەهەر شێوەیەک بێ ئارد و گەنمی پێویست بۆ هاوڵاتییان بەردەستە.