سەردێڕ:

باسم عەوادی: بەفەرمى ئاگادارنەکراوینەتەوە بۆ کۆتایهێنان بە وادەى غاز

PM:02:44:08/03/2025

1536 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق بە فەرمی ئاگادار نەکراوەتەوە لە کۆتایی هاتنی لێخۆشبوون لە غازی هاوردەی ئێران.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کە حکومەت سیناریۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێکی پەیوەست بە هاوردەکردنی غازی ئێرانی داڕشتووە.

باسم عەوادی وتیشی، عێراق بە فەرمی لە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری یان هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنی ئاگادار نەکراوەتەوە، بەڵام سەرۆک وەزیران خراپترین سیناریۆی لە ئەگەری خۆیدا خستووەتەڕوو. 













گەلەری