PM:06:17:23/03/2025
1836 جار خوێندراوەتەوە
عێراق گەورەترین گرێبەستی لە بواری پزیشکیدا لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی واژۆ کرد بە بڕی ٤٩٠ ملیار دینار، کە تیایدا ئەو کۆمپانیایە هەڵدەستێت بە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پزیشکی لە پارێزگای زیقار.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی لەگەڵ کۆمپانیای سیئێس سیئێسی چینی رێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ دروستکردنی ١٣ بنکەی پزیشکی و حەوت نەخۆشخانەی پێشکەوتوو کە دوو نەخۆشخانەیان تایبەتن بە منداڵان و ژنان کە بەکۆی گشتی ٧٠٠ قەرەوێڵە لە خۆدەگرێت.
هاوکات سودانی دوای رێکەوتنەکە باسی لەوەکردووە، حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی
بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی لە سەرجەم پارێزگاکان و تەواوکردنی
پڕۆژە دواکەوتووەکانی نەخۆشخانەکان و گرتنەبەری شێوازی بەڕێوەبردن و کارپێکردنی
هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان.