AM:09:05:31/01/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووە، ئه‌مساڵ رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان زیاد ده‌كه‌ن به‌جۆرێك له‌ئاست پێداویستی و خواستی هاوڵاتیاندا بن.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت، حەیان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی راوێژكاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دوێنێ پێنجشەممە، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ زیادكردنی تواناكانی به‌رهه‌مهێنان له كه‌رتی پاڵاوتندا.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووە، ئه‌مساڵ رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له ژماره‌یه‌ك
پڕۆژه‌ی جێبه‌جێكردنی وه‌زاره‌تدا زیاد ده‌كرێت، له‌وانه پڕۆژه‌ی 'ئێف
سی سی' له
كۆمپانیای پاڵاوگه‌كانی باشوور كه پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی گرنگه له كه‌رتی پاڵاوتندا.
له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا
پێداچوونه‌وه به بابه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی كار كرا و ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی
نوێ ده‌ركران كه خزمه‌ت به په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی غاز و پاڵاوتن و ده‌رهێنان
و دابه‌شكردن ده‌كه‌ن.
باسی لەوەشکردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی راوێژكاری و بریكار و راوێژكار
و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی كۆمپانیا و به‌شه‌كانی كه‌رتی نه‌وت ئاماده‌ی بوون و
بۆچوونی خۆیان خستووەتەڕوو.