PM:03:10:10/03/2025
17996 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی تیمی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی حکومەتەکەی سودانیدا، توانیوویانە ٢٢ هەزار هەلیکاری دیکە بۆ هاوڵاتیانی بڕەخسێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەمار مونیم، سەرۆکی تیمی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ٤٧٤ کۆرسیان داوا بەو کەسانەی داواکاریی کاریان پێشکەشکردووە بەمەبەستی رەخساندی هەلیکار بۆیان.
هاوکات ئەوەشی
خستەڕوو، نزیکی ٤٠٠ هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دەستکەوتنی هەلیکار و ئەوانیش
تونیویانە ٢٢ هەزار کەسیان هەلیکاریان بۆ بڕەخسێنن و لە پلانیشیاندایە هەلیکاری زیاتر
بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنن.