سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی عێراق: پێویستە بەزوترین کات دەست بە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت

PM:08:46:02/02/2025

5208 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت داوا لە هەردوو حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ دەست بە هەموارکردنەوە بکەن و کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت داوا دەکات دەستبەجێ دەستبە هەموارکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەموارکردنە بەمەبەستی وەبەرهێنانی باشترین سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت، وتیشی، با سامانی نەوت ببێتە هۆکارێک بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و وەک هاندەرێک بۆ زیاتر جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان کە پێداویستییەکانی گەلی عێراق دابین بکات.













گەلەری