PM:12:44:27/05/2025
4552 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ماڵە هەژارەکانەوە رایگەیاند، هیچ خانویه‌كی زیاده‌ڕۆیی ناڕوخێندرێت به‌بێ دیاریكردنی جێگره‌وه بۆیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی ئایارـی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لەسەر ڕاگرتنی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی نیشته‌جێبون جەختیکردەوە، هیچ خانویه‌كی زیاده‌ڕۆیی ناڕوخێندرێت تا جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه.
ئەم قسانەی سودانی تەواوکەری ڕێنمایی پێشویه‌تی كه له ١٩ـی
ئایارـی ٢٠٢٥، ده‌ریكرد، تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تی
هاوڵاتیان و پاراستنیان له ئاواره‌بون كرده‌وه .
هاوکات، ئەوەشی وتبوو، دادپه‌روه‌ری به
ڕوخاندنی ماڵێك به‌بێ جێگره‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت، ده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژاران
بنیات نراوه.
س.ج