PM:01:45:26/01/2025
1860 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە کۆلێژێکی سەربازی لە بەغدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، لە کاتی لابردنی هەندێک داروپەردوو لەناو کۆلێژی سەربازیی یەکەم، لە ناوچەی زەعفەرانیە لە باشووری بەغدا، مینێک تەقیوەتەوە.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، تەقینەوەی مینەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی کارمەندێکی فەوجی
پاراستنی کۆلێژی سەربازی، هەروەها کارمەندێکی دیکەش بریندار بووە.
ئەوەشی خستەڕوو،
هێزێکی ئەمنی بریندارەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک شوێنی رووداوەکە بۆ
وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، هەروەها تەرمی کوژراوەکەش بۆ بەشی پزیشکی دادوەری
گواستراوەتەوە.