سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، له به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر گیراوه كه ملیۆنان حه‌بی جۆری كاپتاگۆنی هۆشبه‌ری تێدابووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له رێگه‌ی چاودێریكردن كه چه‌ند رۆژێكی خایاند و بۆسەیەکی توندیان دانا، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێك بگرن، كه له‌ناویدا زیاتر له حه‌وت ملیۆن ده‌نك حه‌بی كاپتاگۆنی تێدابووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره
له به‌غدای پایته‌خت بووه و له‌ئێستاشدا شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه
بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره یاساییه‌كان كراوه‌ته‌وه.
ئاژانسەکە دەشڵێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، داتا فه‌رمییه‌كان له
عێراقدا زیادبوونی به‌رچاوی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ركه‌وتووه،
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش له ساڵی رابردوودا توانیویانە ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر
حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن كه به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی ١٤٤ ملیۆن دۆلار بووه.
ئەوەش لە کاتێکدایە، به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ساڵی رابردوو
نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر
ده‌ستگیر كراون، هاوكات زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیان دادگایی كراون.