PM:06:27:22/02/2025
3656 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ هەریەک لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی بەغدا و میسان و دیوانییە و بابل و موسەنا بڕیاریاندا سبەینێ یەکشەممە بکرێتە پشوو و دەوامی فەرمی رابگیرێت.
ئەمرۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی هەریەکە لە پارێزگاکانی، بەغداد، میسان و دیوانییە و بابل و موسەنا راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و بڕیاریاندا، سبەینێ یەکشەممە بکەنە پشووی رەسمی بە بۆنەی بەخاک سپاردنی حەسەن نەسروڵا، سەرکردەی پێشووی حزبوڵا.
هاوکات، بڕیارەکە
پەیوەستە بە رێورەسمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسڕوڵا سەرکردەی پێشووی حزبوڵای لوبنان.
ئەوەش
دوای ئەوەدێت، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە رێورەسمێکی گەورەدا لە وڵاتی لوبنان حەسەن
نەسڕوڵا سەرکردەی پێشووی حزبوڵای لوبنان دوای پێنج مانگ لە کوژرانی بەخاکبسپێردرێت.