سەردێڕ:

لە عێراق هەڵکەندن و نۆژەنکردنەوە بۆ ١٩٤ بیرە نەوت دەکرێت

PM:12:05:01/02/2025

1232 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە پلانیاندایە ئەمساڵ هەڵکەندن و نۆژەنکردنەوە بۆ ١٩٤ بیرە نەوت بکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیا هەڵکەندنی عێراقی سەربە وەزارەتى نەوت ئاماژەی بەوەکرد، پلانێکی گەورەیان هەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کە بریتییە لە هەڵکەندنی ٦٤ بیرە نەوت و نۆژەنکردنەوەی ١٣٠ بیرە نەوتی دیکە، وتیشی ئەم پلانە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی کەرتی نەوتی عێراق.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەڵکەندنی ٥١ بیر و نۆژەنکردنەوەی ١٣٧ بیری نەوتی لە کێڵگە جیاجیاکانی عێراقدا تەواو کردووە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە کێڵگەکاندا.

هاوکات وتیشی، کۆمپانیاکە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بە پاڵپشتیکردنی پلانەکانی وەزارەتی نەوت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، هاوتەریب لەگەڵ ئاراستە ستراتیژییەکان بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا لە کارەکانیاندا.













گەلەری