ئەندامێکى چوارچێوەى هەماهەنگى، دەنگۆکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عارف حەمامى،پەرلەمانتارى سەر بە چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، دەنگۆکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ناڕاستن و ناجێگیرى دۆخى ناوچەکە نابێتە هۆى دواخستنى ئەو پرۆسەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخى عێراق سەقامگیرە و روداوەکانى ناوچەکەش
کاریگەریان لەسەرى نابێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لەمانگى تشرینى ئەمساڵدا هەڵبژاردن
بەرێوەبچێت و چەن رۆژێک پێش ئێستا کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئامادەکارییەکانى
بۆ ئەو پرۆسەیە دەستپێکرد.