سەردێڕ:

نوێنەری عێراق: ئەمڕۆ ٥٠ فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی ئاسمانی عێراقییان پێشێلکردووە

PM:09:53:20/06/2025

2780 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هۆشداریدا لە راكێشانی ناوچەكە بۆ شەڕێكی هەرێمی و دەڵێت، قبوڵی ناکەن وڵاتەكەیان گۆڕەپانێک بێت بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێكان.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەباس کازم عوبەید، نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی، داوا دەکەن ناوچەکە لە شەڕێکی کارەساتبار رزگار بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆشداری دەدەن لە راکێشانی ناوچەکە بۆ ململانێیەکی هەرێمی، هەروەها پێشێلکارییەكانی ئیسرائیل لە ئاسمانی عێراق رەتدەکەنەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ ٥٠ فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی ئاسمانی عێراقییان پێشێلکردووە و قبوڵی ناکەن وڵاتەكەیان گۆڕەپانێک بێت بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێكان.













گەلەری