PM:01:14:26/01/2025
2672 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌غدا رایگه‌یاند، عێراق دراوسێیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. دەشڵێت، "سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگە". وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتی، "عێراق و توركیا له زۆر بابه‌ت و پرسدا هەماهەنگن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوای گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك گفتوگۆیان كرد، دواتر پێكه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا. فیدان داوایكرد كه عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا دابمه‌زرێنێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، باسی دۆخی سوریایان كردووه و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ده‌بێت له سوریا هه‌نگاوێك بنێین زیان به توركیا و عێراق نه‌گات.