دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق رایگەیاند، پلانىان هەیە لەمساڵدا چەک و تەقەمەنى نوێ بەرهەمبهێنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥دا، پلانیان هەیە جۆرەکانی هاوەن و موشەکهاوێژ و تۆپهاوێژ بەرهەمبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی
هاوەن و موشەکهاوێژ و تۆپهاوێژ، کارگەکانی پیشەسازیی جەنگی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی
جۆری نوێی چەکی سووک و مامناوەند و چەکی قورسن.
باسی لەوەشکرد، قەبارەی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ
دەستەکەی بەرهەمهێنانى پێداویستیی هێزە چەکدارەکان لەناوخۆ کراوە لە ساڵانی ٢٠٢٣ و
٢٠٢٤ـدا بووە بە هۆکاری گەڕانەوەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت، کە پێشتر
دانرابوو بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی لە کارگەکانی وڵاتانی دەرەوە.