سەردێڕ:

هاکان فیدان پەیامێکی ئاڕاستەی سودانی کرد

PM:04:43:26/01/2025

2608 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا، باس لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە کرا، ئاماژە بەوەشکراوە وەزیری دەرەوەی تورکیا خواستی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگیەکی نزیک لەگەڵ عێراق دەربڕی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆبوونەوە، باس دوایین پێشهاتەکانی سوریا و غەززە و لوبنان کرا، هەروەها یەکخستنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری، جگە لە جێبەجێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە هاکان فیدان کرد، لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد کە جێی بایەخی هاوبەشن، بەتایبەتی پێشهاتەکانی ناوچەکە و رووداوەکانی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بە هاوکاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا، سەرۆکوەزیران بەدواداچوونی حکومەتی بۆ فایلی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان پشتڕاستکردەوە، هەروەها جێبەجێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن کە لەژێر رۆشنایی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا کە واژۆکرابوون.

هاوکات، هاکان فیدان "سڵاوی سەرۆک کۆماری تورکیای گەیاندە سەرۆک وەزیران، هەروەها خواستی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگی نزیک لەگەڵ عێراق سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە دەربڕی.













گەلەری