سەردێڕ:

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و توركیا ١٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاند

PM:10:54:28/02/2025

1120 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەدا كە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ١٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ــی شوباتـی ٢٠٢٥، ماجید جەماوی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە هاوکات سەبارەت بە تاوتوێكردنی میكانیزمی پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بە وەبەرهێنەرانی توركیاش گفتوگۆیان کرد، ئەمە جگە لە پێداچوونەوە بە دەرفەتە ئومێدبەخشەكانی وەبەرهێنان لە عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥.

ماجید جەماوی لە وتارەكەیدا پشتڕاستی كردەوە كە حكومەتی عێراق كاردەكات بۆ ئاسانكردنی رێكارەكانی پێدانی ڤیزە بە وەبەرهێنەرانی توركیا و ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی ئەم هەنگاوە بۆ بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابوورییەكان و شكاندنی هەر چەقبەستوویەك لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانە.

هاوکات، جەماوی پێداچوونەوەی بە پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان عێراق و توركیادا كرد و جەختی لەوە كردەوە كە عێراق دەرگاكانی بە رووی وەبەرهێنان لە چەندین كەرتدا دەكاتەوە، وەك وزە، ژێرخانی ئابوری، پیشەسازی، كشتوكاڵ و تەكنەلۆژیا.

 

 

 













گەلەری