AM:12:07:05/02/2025
5188 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی باڵای نەوتی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت بریتیش پترۆلیۆم بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غازی کەرکوکدا بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەرپرسێکی باڵای نەوتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای نەوتی بریتیش پیترۆلیۆم لە ماوەی تەمەنی پڕۆژەیەکدا تا ٢٥ ملیار دۆلار خەرج بکات بۆ دووبارە گەشەپێدانی چوار کێڵگەی نەوت و غازی کەرکوک.
ئاماژەی
بەوەکردووە، رەنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت، ئەوەش پێشکەوتنێکە
بۆ عێراق، کە بەرهەمهێنان بەهۆی چەندین ساڵ شەڕ و گەندەڵی و گرژییە تائیفیەکانەوە
سنووردار بووە.
بەپێی سەرچاوەی ئاژانسەکە، بڕیارە لە نیوەی یەکەمی
مانگی شوبات گرێبەستەکە واژۆ بکرێت، ئامانجی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی توانای
وەبەرهێنانە بۆ ٤٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ماوەی ٢-٣ ساڵدا.