PM:06:29:13/02/2025
1992 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کاری تیرۆر ده‌ستگیركردوه كه وه‌ك شۆفێری وه‌زیری په‌روه‌رده و كشتوكاڵی داعش كاریكردووه و چه‌ندین پۆستی دیكه‌شی له رێكخراوی داعش وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت و هه‌وڵێكی هه‌واڵگریدا، به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه دروسته‌كان له به‌شی هه‌واڵگری فیرقه‌ی هه‌شته‌م، هه‌روه‌ها به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئه‌نجامدا، تیرۆرستێك به‌مادده‌ی ٤ـی تیرۆر له‌ناوچه‌ی سه‌یاده‌ی كه‌ركوك ده‌ستگیركرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
ئه‌و ده‌ستگیركراوه پێشتر چه‌ندین پۆستی له رێكخراوی داعش هه‌بووه، له‌وانه
(شۆفێری وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ بانده تیرۆریستییه‌كان، پاشان شۆفێری وه‌زیری
كشتوكاڵ، به‌رپرس له فه‌رمانگه‌ی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها به‌رپرسی بازگه‌كانی ناو
پارێزگای كه‌ركوك)، له‌ئێستاشدا به‌پێی یاسا ڕاده‌ستی لایه‌نی داواكار كراوه.