پێدانی کارەبا لە هەرێم بە گشتیی کەمبووەتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و ئابووریی جیهان باجی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە دەدەن، کە بەهۆی پێشێلکاری و کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیلەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستبووە.
راوێژکاری دارایی سەرۆکی وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمزەوە، بەغدا بەدوای رێگەی جێگرەوە و وڵاتانی دراوسێدا دەگەڕێت بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی، بە ئامانجی پاراستنی ئاستی هەناردەی رۆژانەی کە دەگاتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل.
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا تۆمار کرد، ئەوەش بەهۆی راگرتنی بەشێک لە هەناردەی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز.
پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری دانیشتنی ژمارە (١٨)ی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٦ بەڕێوەبچێت، کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئاودێری و هاتووچۆ دەکرێت.
بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری و بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری مۆلیدە، بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر گردبوونەوە، لە کاتێکدا کێشەی تەکنیکی و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان تۆڕی کارەبا لە سلێمانی و دهۆکیش تووشی پچڕان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دابینکردنی پلەی دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆنی زانکۆ و پەیمانگاکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧دا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە شێرپەنجە و خوێن لە هەولێر ئاشکرایکرد، رێژەی چاکبوونەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٧٥٪، بەڵام ساڵانە تاوەکو ١٨٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمار دەکرێن.
پەرلەمانتار یاسر سەلاح پێشنیازێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کردووە، بۆ گۆڕینی سرودی نیشتمانی و پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ ئامادەکردنی سروودێکی نوێ.
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، ناوەڕاستی مانگی داهاتوو رێوشوێنی کرداریی بۆ جێبەجێکردنی سیستمی نوێی گومرگی (ئەسیکۆدا) لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و سەرجەم خاڵە سنورییە نافەرمییەکانیش دادەخرێن.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، ژمارەیەک بەڕێوەبەری پەروەردە لە سنووری هەولێر و سلێمانی لە پۆستەکانیان بەخشران و کەسانی نوێ بەوەکالەت لە شوێنەکانیان راسپێردران.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سورداش کراوەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق لە کۆتایی نزیکبووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
مەسعود بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی کرد، جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، وەڵام و پێشنیارەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ بەغدا هەوڵ نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین، بەڵکو تەنیا بۆ بەدەستهێنانی بڕێکی زیاتری بەنزینە بە مەبەستی بازرگانیکردن.
باندێک کە بەنیاز بوون ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بە قاچاخ لە بەغداوە بهێننە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی دیالەوە دەستگیرکران.
نیوەرۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ بە پلەی ریختەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
وەزارەتی دارایی بڕیاریدا، کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی دیاری دەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم داوایەکی ئاڕاستەی بەغدا کردووە بۆ دابینکردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری، دوو پێشنیاریشی هەیە بۆ رادەستکردنی ٥٠ هەزار بەرمیلەکە.
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی نوێی مۆڵەتی بێ مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕێنمایییەکە، ماوەی مۆڵەتەکە لە پێنج ساڵەوە بووە بە دوو ساڵ و پێویستە فەرمانبەر هۆکاری پێویستی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەکە هەبێت و ئەو ماوەیەشی بە خزمەت بۆ هەژمار ناکرێت.
بڕیارە پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی ژمارە ١٦ـی خۆی لە چوارچێوەی خولی هەڵبژاردنی شەشەم، ساڵی یەکەمی یاسادانان و وەرزی دووەمدا ئەنجامبدات، کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا ئەنجام دەدات.
٣٣ کۆچبەری کورد کە بەهۆی بێکارییەوە هەرێمیان بەجێهێشتبوو لە لیبیاوە گەڕێندراونەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی هەولێر.
دەستەی دەستپاکی عێراق تۆڕێکی ساختەکاری و دەستکاریکردنی رێکارەکانی تەرخانکردن و تاپۆکردنی ژمارەیەک زەویوزاری لە شارەوانیی ناسریە ئاشکراکرد و دەستیان بەسەر نووسراوێکدا گرتووە کە تایبەت بووە بە تاپۆکردنی ١٠٤ زەویی کە بەهای هەر یەکێکیان بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، جەختیش دەکاتەوە کە بەردەوامن لە ڕێکارەکانیان بۆ زیادکردنی یەدەگی ستراتیژی و ئامادەکاری بۆ هەر شەپۆلێکی لافاو.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری خۆڵبارینێکی کەمیش هەیە، شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بگرێتەوە و دەڵێت، "بارانبارین لەم کاتەی ساڵدا بە "کەپرەشینە" ناسراوە و نیشانەیە بۆ هاتنی پایزێکی پڕباران".
هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بۆ ماوەی کاتژمێرێک ناوچەی نزیک بەنزینخانەی ئیسکانیان بەهۆی گومان لە بۆمبڕێژکردنی دوو ئۆتۆمبێل گەمارۆ دا، بەڵام دواتر دەرکەوت شۆفێرەکانیان بۆ نۆرەی بەنزین ئۆتۆمبێلەکانیان بەجێهێشتووە.
لە پارێزگای دهۆک، پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە پرۆژەی ناوبراو بە ٢٤ کاتژمێری بۆ کەمتر لە ١٦ کاتژمێر کەم بووەتەوە، و رۆژانە شەش بۆ ١٠ کاتژمێر کارەبا لە هاوڵاتییان دەبڕدرێت.
لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی مەڵبەندی هەڵەبجە چەند مەرجێکی بۆ وەرگرتنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە پارێزگاکە داناوە و لە رۆژی سێشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی داتاکانی کەرتی هەلی کار لە ئەمریکا کە بەهێزتر لە پێشبینییەکان دەرکەوتن، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا کەمێک دابەزی و ئۆنسەیەکی بە نزیکەی چوار هەزار و ٤١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٦٠ هەزار دینارە لە بازاڕەکانی هەرێم.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سورداشی سنووری پارێزگای سلێمانی. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان تەنها زیانی ماددییان لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.