سەردێڕ:

لە عێراق ساڵی رابردوو ٧٠٠ هەزار تۆن خورما هەناردەی دەرەوە کراوە

AM:09:24:03/03/2025

2992 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو ٧٠٠ هەزار تۆن خورما لە عێراقەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەشکردووە، زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە پێناو بەهێزکردن و فرەچەشنکردنی ئابوری عێراقە.

هاوکات، لە کۆبونەوەی نێوان شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و چەند کۆمپانیایەکی کشتوکاڵی ئەڵمانیا چەند داتاو راپۆرتێکی کشتوکاڵی خراوەتەڕوو، کە یەکێک لەوانە تایبەت بووە بە هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق بۆ دەرەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی پێشووتر عێراق ٧٢٥ هەزار تۆن خورمای هەناردەی بازارەکانى جیهان کردبوو.













گەلەری