PM:09:48:09/05/2025
1448 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق راگەیاند، هەڵمەتێکمان لە مانگی نیسانی رابردوو دەستی پێکرد، بۆ رشاندنی ئاژەڵەکان بە دەرمانی قڕکەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون بەبێ بەرامبەر وتیشی، ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، میتاق عەبدولحسێن، یاریدەدەری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئینای عێراقی رایگەیاند، هەڵمەتەکە بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەردەوام دەبێت بە بەکارهێنانی قڕکەری کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تایخوێنبەربوون.
هەروەها، لەگەڵ هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ بەخێوکەرانی ئاژەڵداریی
بۆ ئەوەی هانیان بدات بۆ رشاندنی ئاژەڵەکانیان لە ماوەی چالاکیی ئەو مێرووەی کە خوێنبەربوونەکە
دەگوازێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری وەزارەت بەردەوامە
لە کارەکانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان
و سنووردارکردنی فرۆشتنی گۆشتی پشکنیننەکراو کە لە ئەنجامی سەربڕینی ئاژەڵەکان لە
دەرەوەی کوشتارگە فەرمییەکان دروست دەبێت.