سەردێڕ:

وەزیری بەرگری عێراق: سنوورەکان بەتەواوی پارێزراوە

AM:10:05:25/02/2025

636 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری عێراق دوێنێ لە سەردانەکەی بۆ نەجەف رایگەیاند، سنوورەکان بە تەواوی پارێزراون و هیچ نیگەرانییەک لەبارەیانەوە نییە. باسیشی لە دابین کردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، سەردانەکەمان بۆ پارێزگاری نەجەف ئامانجی پێداچوونەوەیە بە دۆخی ئەمنی، ئێمەش لە نزیکەوە لەگەڵ سەرکردایەتی ئەمنی بەدواداچوون بۆ ئەم فایلە دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی دابینکردنی پارچە زەوییە تەرخانکراوەکان بۆ وەزارەتی بەرگری لە چوارچێوەی شوێنی جەزیرە لە پارێزگای نەجەف ئامانجی سەردانەکەمان بوو بۆ نەجەف.

روونیشیکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دەخرێتە بەردەم ئەو لیژنەیەی کە لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتەوە رێگەی پێدراوە لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگری و بیناسازی و نیشتەجێکردندا بۆ بڕیاردان و دابەشکردنی.

باسی لەوەشکرد، سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتەواوی ئەمنن و هیچ نیگەرانییەکی ئەمنی نییە.













گەلەری