سەردێڕ:

وەزارەتی شارەوانییەکانی عێراق ١٦ پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە عێراق دروست دەکات

AM:09:23:02/03/2025

924 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی کێشەی نیشتەجێبوون ١٦ پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە بەسەر دوو قۆناغدا دابەشبوون و لە قۆناغی یەکەمدا پێنج پڕۆژەیان جێبەجێ دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی شارەوانییەکانی عێراق رایگەیاند، بە چەند رێگایەک کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نیشتەجێبوون لە عێراقدا، لەوانە دابەشکردنی زەوی و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و هەروەها، دابینکردنی قەرزی بچوک و خانووبەرە بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران لە رێگەی بانکەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ١٦ پڕۆژەی نیشتەجێبوونیان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەستپێکردووە و هاوکات، باسی لەوەشکردووە، دروستکردنی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە دەکەوێتە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتەوە بۆ نەهێشتنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق.













گەلەری