سەردێڕ:

سودانی: بەردەوامین لە نەهێشتنی گروپە توندڕەوەکان لە عێڕاق

PM:04:03:26/01/2025

1468 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە و رایگەیاند، عێراق بەردەوامە لە نەهێشتنی گروپە توندڕەوەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا و دانیێل رۆبنستین، هەڵسوڕێنەری کاروباری ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشکرا، لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دۆخی گشتی ئەمنیی ناوچەکە و هاوکاری بەردەوامی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و راوێژکارانی هاوپەیمانان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەکانی داعش کرا.

هاوکات، لەدیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە، عێراق بەردەوامە لە نەهێشتنی گروپە توندڕەوەکان، وتیشی، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، سنوورەکانی عێراق و ئەو ناوچانەی کە دەرچەیەک بوون بۆ پەڕینەوە گرووپە توندڕەوەکان، کۆنترۆڵ کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندییەکانی خۆیان بۆ عێراق دووپات کردەوە، هەروەها باسیان لەتوانای هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر چالاکیەکی تاوانکاریی یان تیرۆریستی لەسەر سنوورەکان.













گەلەری

‌بەپەلە