PM:08:00:14/02/2025
2012 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەڵاحەدین رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی موشەکێکی جەنگیی لە ناوەندی پارێزگاکە چوار کەس کوژران و بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی شەفەقی ڕاگەیاند، "خێزانێک لە ناحیەی "العلم" لە سەردانێکدا بوون، کاتێک موشەکێکی جەنگی کۆن تەقیەوە و بەهۆیەوە ژنێکی گەنج گیانی لەدەستدا و سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکەی برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد،
تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە
بۆ چارەسەرکردن.