سەردێڕ:

چوار پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل داخران

PM:09:23:30/01/2025

1940 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، داخستنی چوار پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و کۆگایەکی خۆراکی راگەیاند بەهۆی سەرپێچیکردنی ئەو رێسا و مەرجانەی حکومەت دیاریکردووە بۆیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، بە هاوکاری لیژنەکانی لابردنی سەرپێچی، کۆنتڕۆڵی تەندروستی، چوار پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان داخستووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگای ئۆتۆمبێلەکان داخران بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی حکومییان نەبووە.

وتیشی،  لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کۆگایەکی خۆراک و کەلوپەلی پاککەرەوەش داخران لە ناوچەکانی کەرخ و روسەفە، بەو پێیەی مەرج و رێسا تەندروستییەکانی پێشێلکردووە و بەبێ رەزامەندی دروست کاریانکردووە،

 

 

 

 













گەلەری