لە ماوەی چەند مانگێکدا هەسارەی زەوی رووبەڕووی شەپۆلە گەرمایەکی بەهێز لە سەرتاسەری جیهان بوویەوە، بەو پێیەش مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو بە گەرمترین مانگ لە مێژووی کەشناسیدا تۆمارکرا.
هاوکات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا تۆمارەکانی پلەی گەرمی لە وڵاتانی جیهاندا پلەیەکی پێوانەییان تۆمارکرد و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکرد. بۆ ئەو مەبەستەش زانایانی کەشناسی هۆکاری ئەو گەرمایە بۆ تەقینەوەی گڕکانێک لە زەریای هێمندا دەگەڕێننەوە.
|