سەردێڕ:

عێراق؛ تەنها لە ماوەی مانگی رابردوودا ٦٢ بومەلەرزە تۆمارکراوە

PM:06:20:09/02/2025

1140 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، تەنها لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی ٦٢ بوومەلەرزە تۆمارکراوە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق. دەشڵێت، زۆرترین بومەلەرزە لە پارێزگای دیالە بووە و ٤٣ جار تۆمارکراوە و لە هەرێمیش ١٠ بوومەلەرزە تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بەشی چاودێریی بومەلەرزەزانی دەسەڵاتی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی راپۆرتی مانگانەی تایبەت بە چالاکییە بومەلەرزەییەکان لە عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ مانگی کانونی دووەم ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەماوەی ئەم مانگەدا ٦٢ بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی گشتی ئەو بوومەلەرزانەی تۆمارکراون لە تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق لەماوەی ئەم مانگەدا ٩٢ بوومەلەرزە بوون، لەناویاندا ٦٢ بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق بووە، هەروەها ٢٢بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران لە نزیک سنووری عێراق، هەروەها ٨ بوومەلەرزە لە ناوخۆی تورکیا تۆمارکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چالاکی بومەلەرزەیی لە ناوخۆی عێراق لە ماوەی ئەم مانگەدا بە شێوەیەکی بەرچاو لە پارێزگای دیالە (قەزای خانەقین) چڕ بووەتەوە بە ٤٣ بوومەلەرزە هەست پێکراوە، دواتر پارێزگاری نەینەوا بە ٥ بومەلەرزە هاتووە، پاشان شاری هەولێر بە ٥ بومەلەرزە تۆمارکراوە و پارێزگاری سلێمانی بە چوار بومەلەرزە و هەروەها دوو بومولەرزەش لە قایمقامیەتی میسان تۆمارکراوە.













گەلەری

‌بەپەلە