سەردێڕ:

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق: مووچە ١٣٠ هەزار منداڵی بێ باوک دابین دەکەین

PM:02:48:20/02/2025

1340 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بە سەردانێکی قوتابخانەکان گەیشتە نەجەف و رایگەیاند، مووچە بۆ ١٣٠ هەزار منداڵی بێ باوک دابین دەکەین.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، گەیشتە پارێزگای نەجەف، بۆ سەردانی ئەو قوتابخانە دیاری کراوانەی بۆ منداڵانی شەهیدان و کەسوکاری سودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی دابین کراون.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشکرد، مووچە بۆ ١٣٠ هەزار منداڵی بێ باوک دابین دەکەین.

پێشتریش ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروباری عێراق پابەندبوونی بە پاڵپشتیکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و گەیشتن بە یەکسانی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە کۆمەڵگادا پشتڕاستکردەوە.













گەلەری