AM:11:23:16/02/2025
1632 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی رەوتی نیشتیمانی شیعی لایەنەکانی ناوەوە و دەرەوەی حکومەتی عێراقی تۆمەتبار دەکات بەوەی لە پشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر و بڵاوبوونەوەی لە کۆمەڵگەی عێراقدا بوون، بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتیمانی شیعی لە راگەیەندراوێکدا وتی، "کەسانێک هەن لە ناوخۆ و دەرەوەی حکومەتەوە بۆ بازرگانی کرد و پارە سوود لە ماددە هۆشبەرەکان وەردەگرن، رەنگە بە هۆکاری سیاسی بێت ئەگەر هۆکاری ئابووری نەبێت".
یاسر حوسێنی، ئەندامی
لیژنەی دژ بە ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان لە پەرلەمانی عێراق
رایگەیاند، "ئەوەی سەدر وتی راستە و
ئامانج لێی قازانجی دارایی و لەناوبردنی عێراقە و دەبێت هەڵمەتی
بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەموو لایەکەوە چڕتر بکرێتەوە.
پەرلەمانتارێکی
عێراقیش دەڵێت، "دەبێت عێراق رێگر بێت لە هاتنە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکان
لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بەو پێیەی هێشتا لە رێگەی قاچاخچێتی و شێوازی داهێنەرانەی
دیکەوە دەچێتە ناو عێراقەوە".