سەردێڕ:

ئاسایشی نیشتمانی عێراق: ژمارەیەك بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیرکرد

PM:07:22:05/03/2025

1192 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە مەترسیدارترین تۆڕەكانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردوە کە نۆ کەس بوون و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە.


ئەمرۆ چوارشەممە پینجی ئازاری ٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سێ مانگی و دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری ماددەهۆشبەرەكان، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا توانیویانە سەرجەم ئەندامەكانی مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن كە ژمارەیان نۆ كەس بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا کۆگایەکی سەرەکی ماددە هۆشبەرەکانیشیان دۆزیوەتەوە و دەستیان گرتووە بەسەر سێ کیلۆگرام و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانا و (٢٢٠) قوتوی پلاستیک کە کۆکاینیان تێدا بووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق باسی لەوەشکردووە، لە ماڵی یەكێك لە تۆمەتبارەكان توانیویانە دەستبەسەر (٤٥٨) پارچە ماددەی هۆشبەری دیكەدا بگرن.













گەلەری