PM:12:42:27/01/2025
2472 جار خوێندراوەتەوە
هەردوو وەزارەتی دەرەوەی میسر و ئوردن بەفەرمی وەڵامی داواکەی ترەمپیان بە نەخێر دایەوە و رەتیانکردەوە ئاوارە فەڵەستینییەکان وەربگرن.
ئەمڕۆ دووشەمە ٢٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، میسر و ئوردن لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیانەوە وەڵامی ترەمپیان دایەوە و رایانگەیاند، پشتگیریی مانەوەی فەڵەستینییەکان لە خاکی خۆیان دەکەن و ئامادە نین لە وڵاتەکانیان وەریانبگرن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ هێنانی
هاوکاریی زیاتر بۆ فەڵەستینییەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان.
هاوکات ئەوەشیان خستەڕوو، پرسی فەلەستین کێشەیەکی
گەورەی ناوچەکەیە و چارەسەریش بۆ ئەم کێشەیە جێبەجێکردنی دوو دەوڵەتە.