سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: رێککەوتنمان لەگەڵ هەرێمدا هەیە و بە گفتوگۆ چارەسەری مووچە دەکەین

PM:01:21:17/05/2025

4572 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لەبەغدا رایگەیاند، ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە رەنگە جیاوازبێت و کێشە داراییەکان ئەگەری چارەسەری هەیە، وتیشی، لەکۆبونەوەکانی لوتکەی عەرەبی گفتووگۆی جدی دەکرێت لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و بەم نزیکانە چارەسەر دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایارـی ٢٠٢٥، عائید هیلالی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئارتی راگەیاند، ئەم لوتکەیە گرنگە لەسەر ئاساتی عێراق و وڵاتانی عەرەبی، چونکە روبەرووی ئاڵنگاری زۆر بوینەتەوە بەتایبەت لەرووی سیاسی و ئابووری و بابەتی کەشوهەوا.

وتیشی،رێکەوتنیان لەگەڵ هەرێمدا هەیە و چارەسەری پرسی مووچە دەکەن، وتیشی، پێویستە بە زووترین کات دەستبە هەناردەی نەوتی هەرێم بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە گفتوگۆدەکەینەوە لەگەڵ هەرێم.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە ئەو راوێژکارەی سودانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە رەنگە جیاوازبێت، ئەو کێشانەی کە ساڵێکە هەیە و کێشە داراییەکانیش چارەسەر بکرێت.

 ئەوەشی خستەروو، چەند وەفدێک هاتوونەتە بەغدا و عێراق بەجدی کار لەسەر ئەوەدەکات چارەسەری هەموو کێشەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا بکات.

لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیشەوە جەختیکردەوە، عێراق پێویستی بەوە هەیە پەلەبکرێت لەهەناردەکردنەوەی نەوتەکە و لەکۆبونەوەکانی لوتکەی عەرەبی گفتووگۆی جدی دەکرێت لەسەر ئەو بابەتە و بەم نزیکانە چارەسەر دەبێت.

 

س.ج













گەلەری