سەردێڕ:

فواد حوسێن: هەر هەوڵێک بۆ ڕاگواستن و ئاوارەکردنی گەلی فەڵەستین ڕەتدەکەینەوە

AM:09:29:30/01/2025

940 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پاڵپشتیی مافەکانی گەلی فەڵەستین لە کارنامەی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی دەبێت کە ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوە دەچێت، وتیشی لە پشتیوانیکردنی وڵاتەکە بەردەوام دەبین .


فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و محەممەد مستەفا، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقیان کرد لە پشتیوانیی کردنی فەڵەستین.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هەر هەوڵێک بە ئامانجی ڕاگواستن و ئاوارەکردنی گەلی فەڵەستین ڕەت دەکەینەوە.

هاوکات، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، پیزانینی خۆی بۆ پاڵپشتییەکانی عێراق بۆ گەلی فەڵەستین دەربڕی و جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

ئەمەلەکاتێکدایە، لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە حکومەتی عێراق دەستیکرد بە هاوکارییەکانی بۆ گەلی فەلەستین بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی ڕوبەڕویان بووەتەوە.












گەلەری