PM:04:14:09/03/2025
772 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، "عێراق پشکی ستراتیژیی گەنمی هەیە کە بە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن مەزەندە دەکرێت، کە بەسە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵات تا ساڵی داهاتوو".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حەیدەر نوری، بەرێوەبەری گشتی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق روونیشیکردەوە، "وەرزی نوێی بەبازاڕکردن دوو مانگی تر دەست پێدەکات، پێشبینیش دەکرێت بڕێکی زیاتر لە گەنم وەربگیرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاسایشی خۆراکی وڵات".