PM:03:21:05/02/2025
1400 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێڕاق رایگەیاند، داوای لە ئەندامانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کرد رۆژی شەممە کۆببنەوە.
ئەمڕۆ چواشەممە ٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا داوای لە ئەندامانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کرد رۆژی شەممە کە دەکاتە ٨ـی شوبات لە کۆشکی حکومەت کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.
هاوکات سودانی لە
درێژەی قسەکانیدا وتیشی، ئامانج لە کۆبوونەوکەی رۆژی شەممە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر
بارودۆخی گشتی وڵات و تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیە لەسەر ئاستی نیشتیمانی.