پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، مانگی رابردوو هەزار و ٧٣٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە سەرپەرشتیی هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پیشخاپور دەکات دەڵێت، دوای وەستان بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو، هەفتەی داهاتوو کارەکانی هەڵکەندنی بیرە نەوتە نوێیەکان بە دەستپێکردنی هەڵکەندنی بیرێکی بەرهەمهێنانی نوێ لە کێڵگەی تاوكێ دەستپێدەکاتەوە.
گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، دوای راگرتنی گەشتەکان بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە، ئاسمانی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف کرانەوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، چەند تابلۆیەکی ئۆتۆمبێل دۆزراونەتەوە داوا لە خاوەنەکانیان دەکەن سەردانی بەشی ونبووەکان بکەن بۆ وەرگتنەوەی.
شەپۆلی لیزمە باران کۆتایی هات و کەشناسی دەلێت، ئەمڕۆ و سبەى بارانبارین بە شێوەی نمەباران بەردەوام دەبێت، و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ سێیەم جار سودی بانکیی کەمکردەوە، بەمەش نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەرداهات.
چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکبووەتەوە لە بڕیاردان بۆ یەکێک لەو نۆ کەسەی کاندید کراون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی یاسای قەیسەر بۆ سەر سوریا پەسەند کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی بودجەی بەرگری ساڵی ٢٠٢٦ـدا.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشێوەیەکی کاتی راگیران.
پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بە گرنگی خواردنی گۆشتی قاز کردووە کە جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت و هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٢١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٨ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە بەراورد بە دوێنێ و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ سێیەم جار لە ئەمساڵدا رێژەی سوودی دابەزاند، دوای ئەوەی چەندین جار سەرۆکی ئەمریکا داوای کردبوو رێژەکە کەم بکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری راپۆرتی تایبەت بە زیانەکانی شەپۆلی بارانبارین و لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جگە لە زیانی ماددیی زۆر، لە چەمچەماڵ، گەرمیان و کەرکوک چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، پێویستە پارتی و یەکێتی رێکبکەون و پێكهوه حكومهت پێكبهێنن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەرمی ئەو منداڵەی لە کەلار لافاو بردی، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک قەڵای شێروانە دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی داد کرا.
کەشناسی هەرێم بری بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە هەڵەبجە بووە.
پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت، ئەوەش بە مەبەستی پاککردنەوەی ئەو ناوەندانەی خوێندن کە بەهۆی بارانبارینەوە زیانیان بەرکەوتووە.
هەر یەکە لە هاتووچۆکانی قەرەداغ، سیتەک و هەڵەبجە دواین زانیارییان لەبارەی رەوشی هاتووچۆی ناوچەکانیان بڵاوکردەوە و جگە لەوەی بەشێک لە گوندەکان گیراوە، پاشماوەی لافاو لە هەندێک لە شەقامەکانی هەڵەبجە ماون.
یەکەم بەفری ئەمساڵ لە پێنجوێن باری و پلەکانی گەرما دابەزی، دانیشتوانی سنوورەکەش نیگەرانن لەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەم وەرزی سەرمایەدا بەپێی پێویست سوتەمەنیان بۆ دابینناکات، چونکە ساڵانە تێکڕا هەر ماڵێکی پێنجوێن پێویستیان بە نزیکەی چوار بۆ حەوت بەرمیل نەوتە.
کەمێک لەمەوبەر، لە گەڕەکى شۆراوى کەرکوک ئاو چووە ناو ماڵێکەوە و بووەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەبا و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوکات کەسێکی دیکەش بەهۆی کۆبوونەوەکی ئاو و دروستبوونی لافاو لە رەحیماوا برینداربوو.
بەهۆی بارانبارینەوە لە کەرکوک ئاو لە شەقامەکان کۆبووەتەوە و بەهۆیەوە ئاو چووەتە بەشێک لە ماڵەکان و هاوڵاتییانیش هۆکارەکەی بۆ پاک نەکردنەوەی مەنهۆڵەکان دەگەڕێننەوە.
بە کۆتاییهاتنی شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین راستەوخۆ شەپۆلێکی دیکە روو لە ناوچەکە دەکات و کەشناسێکیش رایگەیاند، ئەم شەپۆلەی ئەمجارە بەفربارینیشی لەگەڵ دەبێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، تاقیکردنەوەکانی وەزری یەکەمی قوتابیانی سنووری چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.
بههۆی خراپی دۆخی كهشوههوا و بهردهوامبوونی بارانبارینهوه هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک و بابل و دیوانیە بڕیاریاندا سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکان رابگیرێت و پشووی فەرمی بێت.
منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان کەوتووەتە ناو چەمى گازینۆ لە شارى کەلار و خنکاوە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵى گەڕانن بەدوای تەرمەکەی.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێیی راسپێردراون بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت، بەهۆی نەبونی پلان و لەدەستدانی هەموو دەرفەتێک بۆ خزمەت و سوودی خەڵک لەسایەی حکومەتی ماوەبەسەرچووە ساڵانە ٤١ ملیار مەتر سێجا ئاو لە هەرێمی کوردستان بەفیرۆ دەچێت.
قائیمقامی پشدەر دەڵێت، بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی کێلێ لە دیوی ئێــران داخرا و جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری وەستاوە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، لەئێستادا وڵات شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕی لەگەڵ لافاودا بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگ پێکدەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان دوای کەمبوونەوەی لە وەرزەکانی پێشوودا.