PM:08:23:18/02/2025
31716 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، بڕیاریدا یەك كاتژمێر دەوامی فەرمانگە حكومییەكان كەمبكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و بڕیاردرا بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە دەوامی فەرمانبەران لە دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەتدا یەك كاتژمێر كەمبكرێتەوە.
هەر لەراگەیەندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە رەسمییەكان سەرپشككران لەوەی كەمكردنەوەی یەك كاتژمێری دەوامكردن، لە سەرەتای دەستپێكی دەوامی رەسمی یاخود كۆتایی دەوام بێت كە بڕیارەكە لە دوویـی ئازاری ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگەكە كاری پێدەكرێت.