سەردێڕ:

بەشەخۆراکی بەشێک لە مووچەخۆران دەبڕدرێت

PM:05:27:16/05/2025

5032 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشەخۆراکی ئەو مووچەخۆرانە دەبڕدرێت کە مووچەی مانگانەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بۆ راگرتنی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی کە مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار تێدەپەڕێت.

هەروەها، ئەمەش بۆ یارمەتیدانی چەندین خێزان کە مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار کەمترە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی بازرگانی رێوشوێنی کارگێڕی و تەکنیکی دەگرێتەبەر بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ ئەو خێزانانەی کە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە.


هاشم ئازاد













گەلەری