سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: پێنج پڕۆژەی بەندەی فاو لە ٪٩٥ی کارەکانیان تەواو بوون

PM:02:37:11/02/2025

1656 جار خوێندراوەتەوە

راویژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەزگایەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری فاو و رێگای گەشەپێدان پێکدەهێنن و وتیشی، لەئێستادا ٪٩٥ی کارەکانی بەندەری فاو تەواو بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، ناسر ئەسەدی راویژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر پێکهێنانی دەسەڵاتێکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری فاو و رێگای گەشەپێدان.

باسی لەوەشکرد، کارکردن بۆ تەواوکردنی پێنج پرۆژەی بەندەری فاو بەردەوامە و ئەوانەش پڕۆژەکانی تونێلی ژێرئاوکەوتوو رێگای بەستنەوەی بەندەرەکە و گۆرەپانی پێشوازی، گۆرەپانی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆنتێنەرەکان، هەروەها بەندەری دەریایی بۆ لەنگەرگرتنی کەشتیەکان لەخۆدەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تەواوکردنی پڕۆژەکانی بەندەری فاو پێشکەوتنی باشیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیکەی لە ٪٩٥ی کارەکانی هەریەکێک لەو پڕۆژانە گەیشتوونەتە کۆتایی.













گەلەری