سەردێڕ:

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

PM:01:34:05/03/2025

1260 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەی بەغداد الیوم رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەرچاوەی بەغداد الیوم رایگەیاند، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەنگیدا بۆ دوورخستنەوەی ئەحمەد حەسعوود، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە پۆستەکەی، ئەنجومەنەکە بە ئامادەبوونی ٢٩ ئەندامی ئەنجومەن دانیشتنێکی بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ حەسعوود ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٦ ئەندامی ئەنجومەن دەنگیان دا بەوەی قەناعەتیان پێ نەکەن بە وەڵامەکانی سەرۆکی ئەنجومەن سەبارەت بەو تۆمەتانەی پەیوەستن بە ئەنجامدانی چەند سەرپێچییەکەوە.













گەلەری