لە جیهاندا تونێل بۆ هاتوچۆکردن و کورتکردنەوەى رێگاى نێوان شارەکان بەکاردەهێنرێت، بەڵام تونێلى بەنى هەریر کە هەولێر و حاجى ئۆمەران لەگەڵ سنوورى نێوان هەریر و خەلیفان پێکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆى ئەوەى لە ساڵى ٢٠١٦ـەوە بە تەواونەکراوى جێهێڵراوە، لە ئێستادا بووە بە مەلەوانگە و خەڵکى ناوچەکە مەلەى تێدا دەکەن.
|