هادی عامری داوا له سهرۆكوهزیرانی عێراق دهكات، لێكۆڵینهوه لهو هێرشه ئاسمانییهی ئهمریكا بكات، كه لەسەر سنوری عێراق ئەنجامیدا و دەڵێت، "لە هێرشەکەدا حهشدی شهعبی كراوەتە ئامانج."
لە دۆخێکی نامۆدا پارێزگای واست دوو پارێزگاری هەیە، یەکێکیان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رێی لێگیراوە کارەکانی راپەڕێنێت و ئەوی دیکەیان رێپێدراوە.
دەستەی گشتی باجی عێراق کۆی داهاتی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتی باج گەیشتووەتە سێ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار، ئەوەش خراوەتەڕوو، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ داهاتی باج بە رێژەی لە ٢٣% زیادیکردووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە پارێزگای واست لە ناوەڕاستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سەرجەم ئەندامانی خێزانێک، کە ژمارەیان هەشت کەسبوون گیانیان لە دەستداوە، دەشڵێت، خێزانەکە ئۆتۆمبێلەکەیان وەر
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنای فایزەر بگاتە بەغدا، بەڵام کۆمپانیاکە لە پەیامێکدا داوای لێکردون یاسایەک دەربکەن بۆ پاراستنی کۆمپانیاکە لە بەرپرسیارێتی و قەرەبووکردن
دوای چەند رۆژێک لەو هێرشانەی کە بنکەیەکی ئەمریکی لە شاری هەولێر کرایە ئامانج، ئەمریکیەکان بەفڕۆکەی ئێف ١٥ هێرشیانکردە سەر چەند بنکەیەکی حزبوڵای عێراقی لە سوریا و هێرشەکانیشیان وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێکی یەک رۆژە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
لە رۆژئاوای بەغدا منداڵیک بەهۆی ئەوەی لە دەرگای قوتابخانەی داوە لە رۆژی پشوودا، لەلایەن کوڕی پاسەوانی قوتابخانەکەوە کوژرا.
لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا، نازم وائیلی پارێزگاری زیقار نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەی تایبەتی هێزی ئاسمانی رەوانەی وڵاتی چین کراوە تا کۆمەکیی هێنانی بارە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بکات. وتیشی، ڤاکسینی کۆرۆنا لە دوو رۆژی داهاتوودا دەگاتە
٣٠ ساڵ بەسەر ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی بیابان تێدەپەڕێت، کە گەورەترین گورزی سەربازی بەر سوپای عێراق کەوت و بە زەبری هێز ناچار کرا خاکی وڵاتی کوەیت جێبهێڵێت.
فەرماندەى فەرماندەیی ناوەندیى ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە سوپاى وڵاتەکەی بە بەهێزیى لە عێراقدا بمێنێتەوە تا رێگربێت لە دووبارە بەهێزبوونەوەى داعش بە تایبەت لە رووى توندڕەوکردنى منداڵانەوە.
هەرچەندە چەند هەفەتەیەکە، حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڵام رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تاڕادەیەکی ڕو
ئەندامێکى لیژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، توانیویانە ٩٠٪ی شوێنى ئەو پارانەى عێراق، کە بە نایاسایی براوەنەتە دەرەوە و ئەو کەسانەشى لێیبەرپرسن دەستنیشان بکەن، دەشڵێت، زۆرینەى ئەو پارانە لە
وەزیری دەرەوەى عێراق رایگەیاند، حکومەت داواى سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکانى لە هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتى نەکردووە.
چەند کەسێکی نەناسراو بە جلی سەربازییەوە لە شاری بەسرە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و ٦٠ ملیۆن دیناریان دزیوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵات دەستیپێکردووە و بڕیارە رۆژی شەممە یەکەم کاروان بگاتە دەستی حکومەتی فیدڕاڵی.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆشکی سپی، هەردوولا "رێککەوتوون لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشە موشەکییەکان بکەن.
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراقی ئاشکرایکرد، رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر ئاستی باڵا حکومەتی عێراق هەوڵی چارەسەرکردنی پشکی هەرێم دەدات لە بودجەدا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەچنەوە بەغدا.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سێ گەنج دەستگیرکراوە، کە هەوڵیانداوە دەستدرێژی بکەنە سەر منداڵێک لە خۆرهەڵاتی شاری بەغدا.
بریاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، زۆرینەی شیعەکان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەدا گەیشتوونەتە رێککەوتن.
وەزیری تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، چین بڕی ٥٠ هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە دیاری دەدات عێراق و لە دە رۆژی داهاتوودا دەگاتە دەست حکومەت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، سێ ھاوەن لە عەیار ١٠٧ ملم لە قاعیدەی سی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.
ماوەیەکە، حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڵام رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تاڕادەیەکی زۆر جێگیرە و لەگەڵ
چاوگێک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمان رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ی، بەبێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێم، رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر بانگهێشتنامەی هاوتا سعودیەکەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە.
ماوەیەکە، حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڵام رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تاڕادەیەکی زۆر جێگیرە و لەگە
لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا نوری مالکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرکردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوادەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لەبری پێکهێنانی لیژنەی نادەستوری پشت بەدامەزراوە دەستوریەکان بب
بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین، کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگریکراون بە سێ کاتیۆشا هێرشی کرایەسەر و ئەفسەرێکی خانەنشینی سوپای عێراقیش بریندارکرا.
پارێزگای زیقار پابەندبوونی بە قەدەغەی هاتوچۆوە شکاند و جموجوڵی ئۆتۆمبێل و خەڵکیش لە پارێزگاکەدا ئاسایی کرایەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوو ١٨ ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشکی هەرێمیشی تێدایە.
پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بەسەر پارێزگاکاندا سەپێنرا، کەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەت رێگەی پێندرا لە بازگەکانی ئەو شارە تێپەڕبێت و غەرامەکرا، بەوهۆیەوە ئاگری بەرد
بەپێی وتەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا، بڕیاردراوە بەبێ رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێم پڕۆژەیاسای بودجە ناخرێتە دەنگدانەوە و لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و کازمیدا جەخت لەو خاڵە کراوەتەوە، شیروان میرزاش دە
ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، هاوپەیمانیەتییەکەیان بڕیاریداوە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق لە ٥٠٠ سەربازەوە بگەیەنێتە پێنج هەزار سەرباز.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی ترسی بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پارێزگای خوزستان-ی ئێران داخستنی سنورەکانی خۆی بە رووی عێراقدا، بۆ هەفتەیەک راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئەمشەوەوە کە قەدەغەی هاتوچۆی چوار رۆژی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرکەسێک رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەونەکات، ئەوا بە ١٠٠ هەزار دینار
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی "لەشکرکێشی و هێرش و دەستوەردانەکانی سوپای تورکیا لە عێراقدا لە شاری بەغدا خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەکان و شەقامەکانی نزیک باڵیۆزخانە
رۆژنامەی سەباحی عێراقی رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ بەندە لەسەر رێککەوتن لەبارەی پشکی هەرێمەوە، پەرلەمانتارێکی عێراقیش لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، حکومەتی هەرێم بە توندی رەتیکردووەتەوە کۆی دۆسیەی
ماڵپەرە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی بە موشەك هێرشکرایە سەر هەولێر، باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا وەکو ئامادەکارییەك بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك سیستمی بەرگری موشەکی C-RAM چالاککردووە.
دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڕیاری داخستنی مزگەوت و هۆڵی بۆنەکانی دەرکرد لە چوارچێوەی بەرنامەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو موشەکانەی هەولێریان کردە ئامانج لە ناو هەرێمەوە ئاڕاستە کرابوون، دەشڵێت، "رێگە نادەین وڵاتەکەمان ببێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان."
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمدا بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئامارەکان ژمارەی توشبووان و چاکبوونەوە و گیانلەدەستدان بەم جۆرەیە:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، تا ئێستا ٢٣٨ حزب و ٢٩ هاوپەیمانێتی مۆڵەتی بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیان پێدراوە.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەرهێرشەکانی هەولێر دەرکرد.
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، " ئەمڕۆ کێشەی مافی جوتیاران کۆتایی پێدێت و بڕى ٢٦٨ ملیار دینار کە پێشتر بریارى لێدرابوو، خەرج دەکرێت."
وەزارەتی تەندروستی عێراقی ئاشکرایکرد، کە ئەمڕۆ شەش حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لە کەربەلا و نەجەف و بەشی کەرخی بەغدا تۆمارکراوە.
سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە کردووە بۆ بانگهێشتکردنی باڵیۆزی سعەدیە و ئەردەن، تایبەت بە چاوپێکەوتنێکی رەغد سەدام حسێن؛ کە باسی لە نیەتی
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و شاندی هەرێم لە بەغدا و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار چەند حاڵەتێکی توشبوون بە زنجیرە نوێیەکەی کۆرنا لەناو منداڵاندا دەستنیشانکراوە.
ئەندامێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ لایەنێک بۆی نیە هەوڵبدات رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێم بکات لە بودجەی ئەمساڵدا. دەشڵێت، "هیچ لایەنێک بۆی نییە دانوستان لەسەر سامانی پارێز
سەرۆکی لیژنەی چاودێری پرۆگرامەکانی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک خاڵ لەنێو پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١دا هەیە دەبنە هۆی خوڵقاندنی کارەسات و پێویستە لاببرێن.
دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا، كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی، بڕیاری سزای زیندانیكردنی بۆ دوو بەرپرسی پێشووی حكومەتی عێراق دەركرد، کە یەکێکیان پێشتر وەزیر بووە.
هێزێكی سوپای عێراقی لە گوندی خەزنەی نزیك مخمور جێگیر كراون تەنها پێنج كیلۆ مەتر لە سەنتەری مەخمور دوورن و هێزەكە چەكی قورسیان پێیە.
پەرلەمانتارێکی عێراق داوای لابردنی زمانی کوردی لە پاسپۆرتی عێراقدا دەکات و دەڵێت، "بەشێکە لە لاوازی پاسپۆرتی عێراقی."
دەستەی باڵای تەندروستی فەرەنسا داوادەکات ئەو کەسانەی چاکبووەوەی کۆرۆنان یەک ژەمەڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن.
سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، زانیاریى باوەڕپێکراو هەیە کە تورکیا نیازى ئەوەى هەیە هێرش بکاتە سەر چیاى شنگال، داواش لە حکومەت دەکات رێوشوێنى پێویست بگرێتەبەر.
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆی لە هەشتی ئێوارەوە تاوەکو پێنجی بەیانی راگەیاند، کە ئەوەش لە رۆژی پێنجشەممەى داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.
پاش بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی جەلام لە باکوری بەغدا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە و لەکاتی بەڕێکردنیدا بەهۆی هەڵەیەکەوە ئۆتۆمبێلەکە دەتەقێتەوە و بەوهۆیشەوە ٢١ چەکدار لەو گروپە گیانیان لەدەستدا.
ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە رۆژی دوو شەممە یان سێشەممە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بخرێتە بەردەم پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، سازانێکى پەرلەمانى و حکومی بۆ تێپەڕاندنى بودجە لە ئارادایە بەبێ یەکلاکردنەوەى پشکى هەرێمى کوردستان.
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق ئاشکرای کرد، لە ئێستادا نزیکەی پێنج هەزار پرۆژەی جۆراوجۆر کاریان تێدادەکرێت و لەکاتی تەواوبوونیاندا ٢٥ هەزار هەلیکار دەستەبەردەکات.
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی تکریت و چەند کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکان و شارەوانی سەڵاحەدین لەسەر گەندەڵی دەستگیرکران.
رەغد سەدام حسێن رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا رۆڵ و پێگەی لە سیاسەتی عێراقدا دەبێت و بەشداری دەکات لەو کایەیەدا.
ئەیاد عەلاوی رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دوابخرێت، دەشڵێت، "پێموانییە ئەنجومەنی ئاسایش بتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات."
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، "هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی لەشکرکێشی و هێرشەکانی تورکیا لاوازە."
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل بۆردومانی کاروانێکی بارهەڵگری ئێرانییان لە سنوری عێراق-سوریا کردووە.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی ڤاتیکان سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلی-یان لە نەجەف کردووە.
فوئاد حوسێن رایگەیاند، پڕۆژه یاسای بودجهی ساڵی ٢٠٢١ بۆ حكومهتی عێراق گهڕێندراوهتهوه، دەشڵێت، "گفتوگۆی نێوان شاندی ههولێر و بهغدا بهردهوامه."
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە كە لەبارەی جێگیركردنی پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق بڵاوکراونەتەوە.
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق ئەفسەرێکی بە شاردنەوە و پشتیوانی کردنی براکەی تۆمەتبارکرد بەوەی دەستیگرتووە بەسەر خانوی نوسەر و رۆژنامەنوسێک کە لە تاراوگە دەژی. هاوکات، داوا لە وەزیر دەکات دەستبەجێ رێوشوێنی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، زانیاری کاندیدەکان بۆ وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێدنی باڵا و ناوخۆ و دەستەی لێپرسینە و دادپەروەری دەنرێدرێن بەمەبەستی وردبینی کردنیان و دڵنیابوو
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ چەند مەفرەزەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەناو شنگالدا گەڕاون و لە ئێستاشدا چەند هێزێکی دیکە هێنراونەتە شنگالەوە.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن، نرخی نەوت لەمساڵدا لە نێوان ٥٦ بۆ ٦٣ دۆلاردا بمێنێتەوە.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی سوکی بەسرە بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەرزترین نرخی تۆمارکرد و بە زیاتر لە ٦٢ دۆلار دەفرۆشرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، فەرمانیان بە ناردنەوەی٣٢ هەزار کرێکاری بیانی داوە بەهۆی مانەوەیان بە شێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتدا.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدادا نەکراوە.
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمدا بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە پارێزگاکانی هەرێم هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکر
نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاویکردەوە، بەشیر حەداد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کردووە، کە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەکە لەسەر یاسای بودجەی
وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، حکومەت لای خۆیەوە بابەتی پشکى هەرێمی کوردستانی یەکلاکردووەتەوە، دەشڵێت، بە بۆچوونى ئەو لە چەند رۆژى داهاتوودا کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتن دەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە شتێکی
باڵیۆزخانەى چین لە عێراق رایگەیاند، قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات لە ساڵى ٢٠٢٠دا زیاتر بووە لە ٣٠ ملیار دۆلار و هەناردەى نەوتى عێراقیش بۆ چین لەو ساڵەدا ١٦٪ زیادیکردووە.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند، ئەو کردارانەی کە داعش دەیانکات بانگەشەی راگەیاندنە، دەشڵێت، "گەڕانەوەی داعش تەنها خەونە."
مهرجهعی باڵای شیعهكان له عێراق، فهتوایهكی لهبارهی حهڵاڵی موچهی ئهو فهرمانبهرانهوە دا كه بە واسته دامهزراون و دەشڵێت، ئهگهر ئەو کەسە له ئاستی پێویستدا بێت لهرووی لێهاتوویی و لێزانی
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتايهاتنی وەرزی زستان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئێران، خواست لەسەر بەکارهێنانی غاز و کارەبا کەمدەبێتەوە و ئاستی هەناردەکردنی بۆ دەرەوە زياد دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان رایگەیاند، بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، ئەمڕۆ سێشەممە باوکێك سێ منداڵی خۆی خنکاند.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق ئاگادارییەکی لەبارەی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە چەند رۆژی داهاتوودا زەنگەکان تاقیدەکەینەوە."
یەکێک لە دیارترین سەرکردە شیعە ناڕازییەکان دەڵێت، بڵاوکردنەوە و خۆنمایشکردنی چەکدارانی سەرایا سەلام وەڵام بوو بۆ سێ لایەن.
ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر، پاش بڵاوەپێکردنی هێزەکانی سەرایا سەلام لە شەقامەکانی بەغدا و نەجەف و کەربەلا چەند شارێکی دیکە بۆ پاراستنی مەزارگەکان و شوێنە پیرۆزەکان دەڵێت، "دوژمنتان تۆق
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، هەر ئەندام پەرلەمانێک مانگانە حەوت ملیۆن دینار موچە وەردەگرێت و ١٥ پاسەوانیشی هەیە و کۆی موچەکانیان ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینارە، بەمەش کۆی بڕی ئە
قائیمقامی شەنگال رایگەیاند، وەک شەنگالییەکان داواکارن هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شەنگالدا نەمێنێت بیانوو نەدەن بەتورکیا و غەیری تورکیا، دەشڵێت، "پێویستە حکومەتی عیراقی بەپێی دەستور خۆی بکاتە خاوەنی شەنگ
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، یەکێک لە سێ خاڵە گرنگەکانی ناو بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەیوەستە بە بەستنی سەرە موچەی فەرمانبەران و بەرز
لە بەغدا و چەند شارێکى دیکەى عێراق هێزى سەرایا سەلامى سەر بە موقتەدا سەدر بڵاوەى پێکرا و سەرۆکوەزیرانى عێراقیش دەڵێت، بنیاتنان بە زیادەڕەوییكردنە سەر پیرۆزییە ئاینی و نیشتمانییەكان و لێدانی دامەزراوەك
ئەندام پەرلەمانێکی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێم ناکرێت بودجەی ٢٠٢١ تێپەڕێندرێت، دەشڵێت، "ئەمە تەنها پەیوەندی بە بودجەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە پەیوەندییە نێودەوڵە
ئەندامێکی لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق لە روماڵێکی تایبەتی ئێن ئاڕ تی دا پێشنازێکی نوێی بەغدای بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت، "بەغدا پێشنیازی نوێی کردووە و دەڵێت، دۆزینەوە و پاڵاوتنی نەوت
میسال ئالوسی سیاسەتمەداری دیاری عێراق هۆکاری ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای ئاشکراکرد و دەشڵێت، "ئێران هەوڵیدا پشتیوانی کورد بەدەستبهێنێت بۆ دامەزراندنی پرۆژەی کەوانەیی شیعی، بەڵام خودی مەسعود بار
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، فرۆشتنی دراوی بیانی رێگەیەكی كراوە بووە بۆ گەندەڵی، پەرلەمانیش لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە پێکدەهینێت.
کەمێک بەر لە ئێستا کەتیبەی سەرایا سەلام باری ئاسایی لە بەغدا راگەیاند و ئەندامەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، ئەو گروپەش باس لەوەدەکەن، کە راگەیاندنی باری لەناکاو لە بەغدادا بەهۆی مەترسی ئەنجامدانی ه
ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەگەرچی هێشتا هەرێم و بەغدا رێکنەکەوتوون، بەڵام لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت.
ئەندامێکى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە کورد بیر لە هاوپەیمانی نوێ بکاتەوە لە بەغدا بۆئەوەی مافەکانی بەدەستبهێنێت. دەشڵێت، لە عێراق هاوپەیمانی نوێ دروستبووە، بەڵام کورد وەک خۆی ماوە و تاڕادەیەک پ
سەرۆکی لیژنەی چاودێری پرۆگرامی حکومەتی عێراق دەڵێت، واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ دیاریکردنی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانیان لە وەزارەتی کارەبا و بە فەرمانی دادگا لەسەر وەرگرتنی بەرتیل راگەیاند.
وتەبێژی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق رایگەیاند، تەنیا هێزەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی و هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆیی و هیزەکانی هەواڵگری لە شنگالدان. دەشڵێت، رێگە بە گەڕانەوەی هیچ هێزێکی چەکدار بۆ شن
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر پارەی عێراق لای تورکیایە، کە بە زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و حکومەتیش ناتوانێت وەریبگرێتەوە.
دوای ئەوەی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و کازمی کۆتاییهات، ماجدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان کۆپییەکی نوێی لە پڕۆژەیاسایی ساڵی ٢٠٢١ی رادەستی حکومەت کردووە، پێش ئەوەی
نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دارایی و پلاندانان و نەوت و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی ٢
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی بڕیاریداوە بە هیچ شێوەیەک لێبڕین لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت.
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەند لەدەرەوەی لێکتێگەیشتنی فیدڕاڵییە و هەرێم لە دەرەوەی سەرپەرشتی ناوەند نەوت دەفرۆشێت و حکومەتەکانی پێشوو چاوپۆشییان لەو پێشێلکارییە ک
بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە مەخمور رایگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو بنکەی نوێکردنەوەی دەنگدانیان لە مەخمور سوتاندووە.
سەرۆکى فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ى عێراق تێدەپەڕێنرێت تەنانەت ئەگەر هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە رێککەوتن.
ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق کچێکی گەنج لەسەر بینایەک دەیەوێت خۆی هەڵبداتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام لەو کاتەدا کەسێک رایدەکێشێت و ناهێڵێت خۆی بخاتەخوارەوە و بەوەش رزگاری دەبێت.
هەریەك لە ئەنجومەنی پارێزگای بابل و نەجەف و دیوانیە، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە دەوامی خوێندنگاکانیان راگرت و ئەمڕۆ شەممە کرا بە پشووی فەرمی.
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەڵەتی لە ئاماری ساڵانەی خۆیدا بۆ ریزبەندی ئەو وڵاتانەی روبەڕوی گەندەڵی ئیداری و دارایی دەبنەوە ئاشکرایکردووە، عێراق لەسەر ئاستی جیهانی و لەناو ١٨٠ وڵاتدا ریزبەندی ١٦٠ەمینی گرتوو
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی گشتی ٢٠٢١ زامنی دابینكردنی مافەكانی هاوڵاتیانی عێراقە لە زاخۆوە تا بەسرە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵێک بڕگەیان لە بودجەی ٢٠٢١ پەسەندکردووە، لەوانە بودجەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق بە رێژەی٢٠٪ کەمکرایەوە و بڕگەی بڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینا
ئەمڕۆ هەینی، میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، یەکەکانی نەهێشتنی تاوان توانیویانە کەسێك لە کاتی فرۆشتنی دوو کچدا لە بەغدای پایتەخت دەستگیربکەن.
نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی نەبزی عێراقی راگەیاندووە، کە ئەو بەدووری دەزانێت مستەفا کازمی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمدا بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئامارەکان لە هەرێمدا ژمارەی چاکبوونەوە روو لە زیادبوونە.
ماڵپەڕە عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆکی دەستەی فرۆکەوانی سوپای عێراق پوچەڵکرایەوە.
عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی ئاشکرایکرد، جوڵەی نێودەوڵەتی باشترین رێگەیە بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانەی لە عێراقەوە بەرەو دەرەوەی وڵات براون کە بە ٥٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. دەشڵێت، حکومەتی عێراقی دەتوانێت
وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دژی چەكدارانی داعش، لە ماوەى ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ٢٠٠ فەرماندەی ئەو گروپە كوژراون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری بەغدا رایگەیاند، دوو تەقینەوە روویانداوە، یەکەمیان فرۆشگایەکی خواردنەوە کحولییەکانی لە ناوچەی ئەعزەمیە بە ئامانجگرتووە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێستا ھەرێم رۆژانە ٤٥۰ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات و ڕرازیشە ۲٥۰ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بکات. دەشڵێت، "بەشێک لە لایەنە شیعە
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان تاوەکو جێگیرکردنی پرۆژەیاسای بودجە لە کارەکانی بەردەوامدەبێت و پشوو وەرناگرێت.
قەیس عەبدوڕەحمان عارف، کوڕی سێیەم سەرکۆماری عێراق، لە عەمانی پایتەختی ئوردون گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر ناوچەی قایە لە قەزای خانەقین سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پاش ئەوەی ئەمڕۆ بەبێ هیچ رێککەوتنێک شاندی هەرێم لە بەغداوە گەڕانەوە هەرێم، بڕیارە شاندەکە هەفتەی داهاتوو بچنەوە بەغدا.
ئەندامێکى لیژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانى عێراق راگەیاند، شاندێکى حزبەکانى سلێمانى سەردانی بەغدایان کردوە، بە مەبەستى گفتۆگۆکردن لەپێناو جیاکردنەوەى بودجەى سلێمانى لە بودجەى هەولێر.
دواى چەند رۆژێک لە دیارنەمانی، تەرمى ئەو فڕۆکەوانە عێراقیەى لە وڵاتی یۆنان بە فڕۆکەکەیەوە بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە.
لەمڕۆوە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە کرا و لەسەرەتاشدا موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت.
کۆمەڵەی پیشەسازی بەرهەمهێنانی لیمۆ و میوەی ئیسپانیا ئاشکرایکرد، ئەو لیمۆیەی کە تورکیا هەناردەی دەکات، لەبڕی پێویستی دیاریکراو "ماددەی لەناوبردنی مێرووی" تێدایە و، دەشڵێت، "تورکیا بەنیازە ئەو لیمۆیە ڕە
سەرۆکوەزیرانی عێراق کوژرانی دوو سەرکردە و ژمارەیەک چەکداری دیکەی داعشی راگەیاند.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشهممه، فوئاد حسێن وهزیری دهرهوهی عێراق سهردانی ئێران بکات.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا هەرێم لە رێگەی چەندین وەفدەوە هەوڵی داوە موقتەدا سەدری سەرکردەی رەوتی سەدر ببینن لە نەجەف، بەڵام ناوبراو رەتیکردووەتەوە هیچ وەفدێکی پارتی
ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەرزی رێژەی ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان جێگەی نیگەرانیە و لە ٦٠% ئەو بڕەی هاوردە دەکرێت لە ناوخۆی وڵاتدا بەکاردەهێندرێت.
بانکی نێودەوڵەتى عێراق رایگەیاند، کار لەسەر دەستپێشخەرییەکی جیهانى دەکەن، بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى عێراق، کە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە.
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، "لە گوندی عەین سەمەک لە خانەقین بەرپەرچی هێرشێکی داعشمان داوەتەوە، بەڵام پێنج ئەنداممان و فەرماندەیەکمان کوژراون."
ئاژانسی هەواڵگری عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکوک توانیویانە پێنج ئەندامی سەر بە گروپی چەکداری داعش دەستگیر بکەن، کە یەکێکیان ژنە، هاوکات، لە شاری بەغدا هێزە ئەمنییەکان توانیان
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمدا، نزیکەى ٨٩ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردووە کردووە، دەشڵێت، کۆی داهاتەکەشی زیاتر بووە لە چوار ملیار و ٧٣٠ ملیۆن دۆلار، کە ئەم رێژەیەش بەراورد بە
ئاژانسی کاسۆلیک نیو سێرڤس بڵاویکردەوە، پاپای ڤاتیکان لە مانگی داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات، ئەگەرچی بەهۆی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی مەسیحییەکانی عێراق ناتوان
تیمێکی بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا ٢٣ تەرمی نەناسراوی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی ناوچەی شەهوانی نزیک لەو پارێزگایە دۆزییەوە کە لەسەردەمی دەسەڵاتداری داعشدا کوژراون.
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٢٠ هەزار پلەی وەزیفی پڕنەکراوەی ئەو کارمەندانەی خانەنشین کراون بوونی هەیە، دەشڵێت، بودجەی ساڵی داهاتوو هیچ ئاماژەیەکی بەم حاڵەتەنەداوە و خەرجی پێوی
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ یەکشەممە، برایەک لە کەرکوک دوو خوشکی خۆی کوشت، ئەمڕۆ دەستگیرکرا.
دەسەڵاتدارانی ئەمنی قەزای دوزخورماتو رایانگەیاند، کوڕێکی نیازی میعمار ئۆغڵو ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە کە هەوڵیداوە لە رێگەی خاڵی پشکنینی باکورەوە
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا هێزە ئەمنیەکانی ئێران ١٣٠ کەسیان لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی موسڵ رایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە ناوچەی تەلعەفەری رۆژئاوای شارەکەدا دۆزیوەتەوە، کە روفاتی ٤٠٠ کەسی تێدایە و لەلایەن گروپی چەکداریی داعشەوە کۆمەڵکوژکراون.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت بە ئامانجی کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە.
باڵیۆزخانەى تورکیا لە بەغدا رایگەیاند، هاوڵاتیانی هەڵگری پاسپۆرتی ئاسایی پێویستیان بە ڤیزا هەیە بۆ چوونە ناو وڵاتەکەی. دەشڵێت، هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی لە وەرگرتنی ڤیزا بەخشراون.
وەزارەتی کارەبای عێراق رەتیکردەوە هیچ وێستگەیەکیان بە کۆمپانیای کاری نزیک لە پارتی فرۆشتبێت. لیژنەی وزە و نەوتی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، لەسەر دۆسیەی فرۆشتنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رومێلە و
فەرماندەیی هێزی ئامادەی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە پێنج ژنی داعش لە ناحیەی سەلمان پاک لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربکەن.
لیژنهی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند، بڕگهیهكیان بۆ پرۆژهیاسای بودجهی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ی دارایی زیادكردووه، كه پهیوهسته به پێدانی پترۆدۆلار بهو پارێزگایانهی نهوتیان ههیه.
ئەندامێکی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق سکاڵاکەی بباتەوە دەبێت هەرێم تەواوی دۆسیەی نەوتەکەی رادەستبکاتی بەغدا بکات، دەشڵێت، "تورکیا دەیەوێت دەستبەسەر نەوت و غازی هەرێمدا
وتەبێژی فەرمەندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە عێراق تیرۆر هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە، دەشڵێت، کە هیچ جموجوڵێکی سەربازیان لە شنگال ئەنجامنەداوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سەمونخانەیەکی قەزای حەمزەی سەر بە دیوانیە تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٢٦ کەس برینداربوون.
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق پێشنیازیکردووە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەمواربکرێت بەجۆرێک، کە ١٠ رۆژ دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت یان پێکەوە و لەهەمان رۆژ و بە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا هیچ جۆرە لێبڕینێکی موچەی موچەخۆرانی تێدانییە، دەشڵیت، "ئەو ژمارانەی باس دەکرێت دوورن لە راستییەوە."
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەرپرسی راگەیاندنی رێکخراوی داعشیان لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای موسەننا رایگەیاند، دوێنێ شەو گەردەلولی خۆڵبارین روویکردە شارەکە و باری نائاسایی راگەینرا.
بڕگەیەک لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی ساڵی ٢٠٢١دا جێگیرکراوە کە رێگە بە فەرمانبەران دەدات مۆڵەتی یەک سال تا پێنج ساڵ وەربگرن و هاوکات موچەی بنەڕەتیان بێ دەرماڵەکانیان پێبدرێت.
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، هەرێم رادەستکردنی تەواوی دۆسیەی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵی بە لێدان لە سیادەکەی و پێشێلکردنی دەستوری دەزانێت، دەشڵێت، "بەغدا بڕوا بە داتاکانی هەرێم ناکات."
وتەبیژی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاساییشی وڵات بەنیازن سیستمی کامێرای چاودێری لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دابمەزرێنن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی یاریکردنیاندا لەگەڕەکی وەحدەی جەلەولا بۆمبێکی سەردەمی داعش بە چەند منداڵێکدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە.
پارێزگاری بەسرە ئاشکرایکرد، دۆسیەی دەستی کاری بیانی "کرێکار" لە کۆمپانیاکانی نەوت پەیوەستە بە وەزارەتەکانی نەوت و ناوخۆ و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، راشیگەیاند، حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە رازی نابێت دەست
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی، بڕیاریدا یاسای خانەنشینی بڕگەی ١٠ هەمواربکاتەوە، بە جۆرێك فەرمانبەر لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا یان ئەگەر باری تەندروستی رێگربوو لە بەردەوامبوونی کاری دەتوانێت خانەن
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەناو بودجەی ساڵی ٢٠٢١ فەرمانبەران دەتوانن داوای مۆڵەت بکەن بە موچەی بنەڕەتیەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، لە کاتێکدا لەپێشتردا مۆڵەتی پێنج ساڵی فەرمانبەران
پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، تیایدا هاتووە مەفرەزەکانیان کەسێکیان بەتۆمەتی خۆهەڵدانە بەردەم ئۆتۆمبێلی خەڵکی و گێچەپێگێڕانیان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی بڕێك پارە دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى تاوان لەشارى بەغدا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە لەبارەى دەستگیرکردنى تاوانبارێک بە کوشتنى یەکێک لە کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتییەکەى، بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە و کەسێ
لە بەڵگەنامەیەکدا کە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە داوا لە مستەفا کازمی کراوە بۆ دەربڕینی رەزامەندی لەسەر تۆمارکردنی دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگای بەسڕە لەسەر خاوەندارێتی کۆمپانیای کار، کە نزی
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی کێگە نەوتییەکان لە ئەگەری هێرشی سوپای عێراق، کە هێزێکی زۆری پێشمەرگە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی مەخمور و ناحیەی دیبەگە جوڵەی پێکراوە و لە دیوی چیای قەرە
ماڵپەڕی واشنتۆن پۆست لە سەرچاوەیەکی فەرمی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پاپای ڤاتیکان لە مانگی ئازاری داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات لەمیانەی سەردانەکەیدا چاوی بە عەلی سیستانی، رابەڕی باڵای
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەیدا جەختی لە پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کردەوە و پشتیوانی ئەمریکاشی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێرا
مستەفا کازمی لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیاندا جێگری خەلیفە و والی داعش لە عێراق کوژرا.
ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان ئاگاداری ئەو هەوڵە نوێیەی حکومەت نییە کە داوای "قەرزی گەورە"ی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کردووە.
ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی عێراق داوای درێژکردنەوەی وەزری یاسادانان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەکەن بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجە تێبپەڕێنن و کارەکانی پەرلەمان چڕتربکەنەوە لەسەر ئەو باسە.
لە سەردانێکی فەرمیدا، بەشر خەساونە سەرۆکوەزیرانی ئوردن گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و وابڕیارە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی دیکەی باڵای وڵاتە چەند پرسێک تاوتوێ بکات.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی عێراق ئاشکرایکرد، لەنیوەی دووەمی ئەمساڵدا گۆڕانکاریی لە پاسپۆرتدا دەکرێت و پاسپۆرتە نوێیەکە تایبەتمەندی نێودەوڵەتی دەبێت و سیمکارتێکیش لەخۆدەگرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، "رێکەوتنێکی گەورە" لە بواری وزەدا لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ-ی نەوتیی فەرەنسادا واژۆ دەکەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە کەرکوک ١٠ چەکداری داعش کوژران.
پەیامنێر و بەرپرسی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، شاندی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. رێککەوتن بەرامبەر رێکنەکەوتن ٥٠ بە ٥٠ یە. هاوکات، وردەکاریی ئەو گفتو
بەپێی زانیارییەکان باڵی فەتحی ھادی عامری و باڵی ئیسلاحی موقتەدا سەدڕ لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێم بوون بە دوو بەرەوە، هاوکات، وتەبێژی سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە بەغدا دەڵێت، "سەرجەم داتا و ئامار
ئەندامێکی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا لەسەر چەند پرسێکی دارایی دەکرێت، لەوانە دابەزاندنی بەهای دینار و پرساندن لە پارێزگاری بانکی ناوەندی.
پەرلەمانی عێراق دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی واژۆ لەسەر بریاری رێگەپێدان بەپیاو بەبوونی زیاتر لە هاوسەرێک بە چەند مەرجێك.
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، لە نەجەف لە ئەنجامی دەستکاریکردنی پاشماوەکانی چەک و تەقەمەنی، بۆمبێك تەقییەوەتەوە و بەوهۆیەشەوە کەسێك گیانی لەدەستداوە و سێی دیکە بریندار
رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوەیەکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، وەزیری نوێی بەرگری ئەمریکا نیازی پێداچونەوەیە بە بڕیاریی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و ئەفغانستان و دەیەوێت ستراتیژی نو
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٢٥ راوێژکاری سەربازی بەمەبستی پاڵپشتیکردنی سوپای عێراق؛ ڕەوانەی بەغدا دەکات.
کاتژمێرێک بەر لە ئێستا جمال عنزی سەرۆکیهۆزی "عنزی" لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە کەرکوک تەقەی لێکراو و کوژرا.
دەستەی نەزاهەی عێراقی رایگەیاند، دادگای کەرخ لە شاری بەغدا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی بانکی تی بی ئایدا سەپاند، کە ئەو بەڕێوەبەرە لەسەر پشکی کورد ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.
ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر لە ناوەراستی مانگی شوبات دەگاتە عێراق.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوا لە وەزارەتەکانی بەرگری و داد و تەندروستی و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکات بۆ ئامادەکردنی خوانەکانیان بەرهەمە ناوخۆییەکان بکڕن بەتایبەتی مریشک و هێلکە و گەنم، وەزارەتەکە دەشڵێ
شەماڵ عەزیز بارزگانی کورد شوقەیەکی نیشتەجێبوون بە دیاری دەبەخشێتە لوئەی نەعیمی باوکی ئەو دوو برا گەنجەی بەهۆی تەقینەوەکانی مەیدانی تەیران لە بەغدا گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بەتۆمەتی تیرۆر سێ کەس لە سێدارە دراون.
کۆمەڵەی خوخە لە بەریتانیاوە چەند پرسیارێکیان ئاڕاستەی عەلی سیستانی مەڕجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەبارەی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا کردووە و ئەویش لە رووی یاساکانی ئاینی ئیسلامەوە وەڵامی داونەتەوە.
لە کەربەلا پیاوێک ئاگری لە هاوسەرەکەی بەردا و بەهۆیەوە هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی بە ئێن ئاڕ تی'یان راگەیاند، هۆکارەکەی ئەوە بووە، هاوسەرەکەی رێگەی نەداوە ژنی دووەم بهێنێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار رایگەیاند، فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لەسەر کارلادانی بەڕێوبەری گشتی هەواڵگری و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر هەڵوەشاوەتەوە.
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم و بەغدا لە ١٨ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە لەبارەی ئەوەی لەناو بودجەی گشتی هەیە رێكکەوتوون.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، داواکارییەکی عێراقیان بەدەستگەیشتووە کە داوای هاوکاری دارایی بەپەلە دەکات. دەشڵێت، "لەوبارەیەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین".
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانی هەیە ٩٠٠ ملیۆن پێ چوارگۆشە غازی سروشتی لە کێڵگەکانی نەوت و غازی پارێزگاکانی بەسرە و میسان و زیقار بەرهەمبهێنێت.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رەتیکردەوە ئاوارەکان بەشێوەی زۆرەملێ بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. دەشڵێت، "وەزارەت بیری لەوە کردووەتەوە دۆسیەکە تێکەڵ بە ھەڵبژاردنەکان نەکرێت".
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ٣٤٠ سزای لەسێدارەدان لە عێراقدا بەسەر تاوانبارانی 'تیرۆر'دا پەسەند کراوە.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق هۆشدارى دایە وەزیرانى نەوت و کارەبا ئەگەر لە ماوەیەکى کەمدا کێشەى کارەبا چارەسەرنەکەن متمانەیان لێدەسەننەوە.
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەگەر ھەیە هەڵبژاردنی پێشوەختەى عیراق لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە ئەنجام نەدرێت و جارێکی تر دوابخرێت، بێگومان ھۆکاری دواخستنەکەش ناو دەنرێت کێشەی ھونەری.
لە ماوەی سێ رۆژدا داعش دوو هێرشی 'خوێناوی' ئەنجامدا، هێرشی یەکەمیان هاوڵاتیانی بەغدای کردە ئامانج و هێرشی دووەمیش هێزەئەمنییەکانی پارێزگای سەڵاحەدین.
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵدەدات ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئێراندا چارەسەربکات.
لیژنەی کار لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران دەکات تاوەکو گۆڕانکارییەکانی ناو یاسای کار ئەنجامبدات و دواتر لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت. دەشڵێت، "دەمانەوێت لەناو یاساکەد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو شاندەی کە ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا، شاندێکی تەکنیکیە و هیچ گۆڕانکارییەکی لە بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵدا پێناکرێت. دەشڵێت، بودجەی پارێزگا و هەرێمەکان بە
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین لە ھێرشێکدا فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکداری ئەو ھێزەیان کوشتووە.
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمدا بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئامارەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و بەغدا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە کۆرۆ
شانهی ئەمنی عێراق رایگهیاند، له بۆردومانێكی فڕۆكه جهنگیهكانی هاوپهیماناندا له سنوری چیای قهرهچوغ و پارێزگای كهركوک حهوت چهكداری داعش كوژراون.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا کرد لە گفتۆگی ستراتیجی نێوانیان بەردەوام بن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز لە بەغدادی پایتەخت تەرخانکردووە.
رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی بەغدا رایگەیاندووە، لە ماوەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی داهاتوودا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەدرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چوار موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران و سیستمی بەرگریی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمریکی کە لەناو فڕۆکەخانەکەدایە تێکیشکاندوون.
دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری سەر بە داعشی لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "تۆڵەی شەهیدان" راگەیاند، کە ئەوەش دوای تێپەڕینی رۆژێک دێت بەسەر دوو تەقینەوە خۆکوژیەکەی شاری بەغدادا.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گۆڕانکاریەکانی کازمی تەنیا گۆڕانکاریی دەموچاوە لە چوارچێوەی پشکپشکێنی حزبیدا، دەشڵێت، "ئاستی سوپای عێراق وەکو پێویست نییە."
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگەنادەین دامەزراوە ئەمنییەکان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت.
بانکى رافیدەینی عێراق رایگەیاند، بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت خانوو لە پڕۆژە وەبەرهێنانەکان بکڕن، هاوکات، ٥٠ ملیۆنیش بە قەرز دەدرێت بە هاوڵاتیانی ئاسایی.
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکانی دوێنێی شاری بەغدا راگەیاند، کە تێیدا ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پاش تەقینەوەکانی بەغدادی پایتەخت سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی لەسەرکارلابردنی بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر و چەند پەرپرسێکی دیکەی دەرکرد.
پاش تەقینەوەکانی شاری بەغدادی پایتەخت سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە ریزەکانی دەزگای ئەمنی و هەواڵگریدا کرد، لە یەکەم هەنگاویشدا، بەڕێوەبەری هەواڵگری ئۆپراسیۆنەکانی بەغدای لەکارخست.
کۆمپانیایەکی عێراقی چەندین میکانیزمی جۆراوجۆر دەگرێتەبەر بۆ هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان و دەستخستنی ٩٥٠ ملیۆن دۆلار. لە نێویشیاندا خۆی بەخاوەن پشکێکی دەوڵەمەندی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دەناسێنێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەغداوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ کەسیش برینداربوون.