PM:03:11:01/08/2026
912 جار خوێندراوەتەوە
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، نزیکەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار زیارەتکار بۆ چلەی ئیمام حوسێن هاتوونەتە عێراق.
ئەمڕۆ شەممە ١ی ئابی ٢٠٢٦، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە تا شەوی ڕابردوو نزیکەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار زیارەتکار بۆ چلەی ئیمام حوسێن هاتووونەتە عێراق.
چلەی
ئیمام حوسێن یەکێکە لە گەورەترین بۆنە ئایینییەکانی شیعەکان لە جیهاندا، کە تیایدا
یادی تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ
بەسەر شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و هاوەڵانیدا لە جەنگی کەربەلا لە ساڵی ٦١ـی کۆچی
دەکرێتەوە.