PM:02:21:03/02/2025
1252 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی پارەی کارمەندانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیاند و دەڵێت، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دابەشکردنی پارەی کارمەندانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست پێدەکات.
ئەمە
لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە
هەرێم، بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەچوو.