سەردێڕ:

حەلبوسی: بەشێوەی یاسایی رووبەڕووی رێگریی لە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەبنەوە

PM:07:02:04/02/2025

1416 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاساكانی باری كه‌سی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی rاگرت، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدومـی عێراق رایگەیاند، "دژی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی كاركردن بە یاسای لێبوردنی گشتی دەوەستنەوە" و داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان دەكات.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدومی سونەی عێراق لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڵاویكردەوە، "پێشتر وتومانەو جارێكی دیكەش دووپاتی دەكەینەوە كە یاسای لێبوردنی گشتی كە پەسەندكرا، تەنیا بۆ دابینكردنی دادپەروەرییە بۆ ستەملێكراوان، كە بەر لە خەڵكانی تر و زیاتریش ئێمە بەدەستییەوە ناڵاندومانە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "قبوڵ ناكەین دادگای فیدراڵی بە سیاسی بكرێت و یاساكان پشتگوێ بخرێن و فەرمانە سالارییە بێویژدانەكەی دژ بە خەڵكی بێتاوان و ستەملێكراو دەربكات". 

باسی لەوەشكرد، "بە هەموو ئامرازێكی یاسایی و جەماوەریی، رووبەڕووی بڕیاری راگرتنی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردن دەوەستینەوە، داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان دەكەین كە پایەكانی ستەم بهەژێنێت و دەسەڵاتی دادگاكەی جاسم عەبود عمێری بەسەر دەسەڵاتەكاندا رەتبكاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو،"كاردەكەین بۆ بایكۆتكردنی گشتگیر و تەواوەتی هەموو ئەو دامەزراوە و چالاكییانەی كە رێز لە ئیرادەی گەل و رێككەوتنی نێوان پێكهاتەكان ناگرن".

 

 













گەلەری